لە خەونی بوون بە دەوڵەتەوە بۆ پاسەوانی سنوورەکانی “عێراقنا الحبیب”!

بینراوە: (1)

محمد بەهرۆز

​

با بەم شێوەیە دەست بە نوسینەکەم بکە و بپرسم ​ چۆن و بە چ لۆژیکێک لە دروشمی بونیادنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی و بڕیاردان لە چارەنووسی خۆمان،

 گەیشتینە ئەم ڕۆژە و بووینە پاسەوانی سنوور و سەروەریی “عێراقنا الحبیب”؟

​ئێستا کوا ئەو دەنگە بەرزانەی ڕۆژانێک ڕیفراندۆمیان وەک تاکە ڕێگەی ڕزگاری پێشان ئەدا ؟

 کوان ئێستا لە کوێن ئەندازیاران و لایەنگرانی ئەو پرۆسەیە لە ئاست ئەم واقیعە نوێیەدا کە هاتۆتە ئاراوە ؟

 بۆچی هەمووان بێدەنگییان هەڵبژاردووە و هیچ هەڵوێستێکی ڕوون و ڕاشکاویان نییە ؟

​کاتێک بەڵێنەکان تەنیا دروشمی سەر شەقام بون و واقیعەکەش دەبێتە پاراستنی سەروەریی دەوڵەتێک کە خۆی باوەڕی بە مافە سەرەتاییەکانت نییە، 

ئێمەش مافی خۆمانە بپرسین ئاخۆ ئامانجی ڕاستەقینە چی بوو و بەرەو کوێمان ئەبەن ؟

ئەی بە چاووی خۆمان نەماندی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی  لە چاوپێكەوتنێكی كەناڵی (شەرقیە)دا وتی

  لە  ئێستادا هەرێمی كوردستان بەشێکە لە عێراق و هەولێریش ڕاستە پایتەختی هەرێمە !

 بەڵام وەك بەغدا، بەسرە، موسڵ، شارێکی عێراقییە، کەرکوکیش هەروایە و شاری عێراقییە!

هەر دوا بە دوایی ئەو لێدوانەیی سەرۆکی پارتی ئەمڕۆ ڕاوێژکارێکیشی بەناوی مەسعوود حەیدەر سوێند ئەخوات کە هەموویان عێراقین و شارە کوردیەکانیش عێراقین وەکو کورد ئەڵێ ئەم ماستە نەک موو بەڵکوو گورسێکی تێدایە !

 کەواتە ئێمە ئێستا هەقی خۆمانە بپرسین 

ئەی ئێوە نەبوون وتتان  ئەبین بە دوو جیرانی باش لەگەڵ عێراقدا ؟

ئەبێ بڵێین ئێستا دوو جیرانی باشن یاخود عێراقیەکی باشن ؟!

ئەی ڕیفراندۆم بۆ چی بوو بۆچی کرا ؟

قسە زۆرە بۆ وتن بەڵام لە ئێستادا ئەوەندە بەسە!

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 101 Today: 2,725 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.