کێ لە پشت گرانبوونی نەوتی مالان و بەنزیندايه!

بینراوە: (1)

ڕەوەند حسێن – چالاکوان 

دوو هۆکاری سەرەکی هەن بۆ گرانبونی بەنزین لە کوردستان کە هەردووکی ئابڕوبەرن بۆ یەکێتی و پارتی:

سەبارەت بەنزین: گرتنی عەدنان جومەیلی بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری پاڵاوتن، پێشتر جومەیی ژێر بەژێر لەگەڵ پاڵاوگەکان کە سەر بە بەرپرسانی هەرێمن ڕێکەوتبوو کە ئەو بەرهەمە نەوتیانەی بۆ بەنزین بەکاردێن جومەیلی لەوەزارەتی نەوتی ئەدزی و بەنرخێکی زۆر هەرزان دەیفرۆشت بە پاڵاوگەی بەرپرسەکان و سودێکی زۆریان لێوەر دەگرت، واتە یەکێتی و پارتی بە کڕینی ئەو بەرهەمە دزراوانە و بەقاچاخ داخڵکردنیان بە کوردستان بەنزینیان بۆ دابین کراوە. ئێستا کە جومەیلی گیراوە مانگا مرد و دۆکەی یەکێتی و پارتی بڕا. 

سەبارەت بە نەوتی سپی مالان ؟

یەکەم ئەو نەوتەی کە لە کوردستان بەرھەم دەھێنرێت لەلاین ھەردوو کۆمپیانیاکانی یەکێتی و پارتی راستەخۆ دەفرۆشن بە قاچاغ.

دوەم: ئێستا نرخی نەوت لەبازاڕی جیهانیدا بەرزە بەهۆی شەڕی ئێران و ئەمریکاوە، ئەمەش وای کردوە کە نرخی بەنزین لە تورکیا زۆر بەرز بێت، پاڵاوگەکانی لاناز و کار بەرهەمەکانی خۆیان بۆ تورکیا دەنێرن کەڕۆژانە نزیکەی 400 تەنکەرە و داهاتیشی بۆ خەزێنەی گشتی سفرە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 30 Today: 133 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.