ڕێکار عومەر
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک بەڵگە ڤیدیۆیی بڵاو بۆیەوە کە بە ڕوونی دیارە لەلایەن سوپای تورکیاوە ژمارەیەکی زۆر دار و درەخت دەبڕنەوە و بەرەو ووڵاتی تورکیا دەینێرن کە ئەمەش بەشێکە لە داڕماندنی شارستانیەتی کوردستان و زەرەر گەیاندن بە ژینگەی ئەو هەرێمە.
سوپای تورکا بە چاو ساغی پارتی دیموکراتی کوردستان چەندین کیلۆ مەتریان لە خاکی کوردستان بەزاندووە و کۆمەڵێک بنکەی سەربازیان کردۆتەوە و چەندین سەربازیان لەو بنکانە نیشتەجێ کردووە بۆ هەر کار و کردەوەیەک کە بیانەوێت لەناو خاکی هەرێمدا ئەنجامی بدەن کە بڕینەوە و بردنی دار و درەختەکان یەکێکە لەو کارە پیس و چەپەڵانەی کە لە ڕابردوو و تاکو ئێستا ئەنجامیان داوە.
بڕینەوەی دار و درەختەکانی کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە و بە هاوکاری پارتی بۆ چەندین جار دووبارە دەبێتەوە و تاکو ئێستاش هیچ کەس و لایەنێک لەسەر ئەم زێدەڕۆییە نەهاتۆتە قسە و ئیدانە نەکراوە لە کاتێکدا ئەم کارە نابەجێیە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر شارستانیەت و سروشت و ژینگەی کوردستان هەیە.
دەبێت ڕێکخراوەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەزوترین کات ڕوونکردنەوە بدەن و دەستبەجێ ئەو کارە پیس و نا ژینگەییە بوەستێنن و سوپای تورکیا لە خاکی هەرێم وەدەربنێن.












Leave a Reply