عێراق حکومەتەکەى لە ناو حکومەتدا هەیە

بینراوە: (1)

محمد موختار

عێراق خاوەنی سەرۆک وەزیران، کابینەیەکی پڕ لە وەزیر، پەرلەمانێکی چالاک، دەستوورێکی نوسراو و هێزە ئەمنییە ڕەسمییەکانە، کەچی لە هەمان کاتدا حکومەتە فەرمییەکەی بەرامبەر ئاڵۆزترین ئاستەنگ وەستاوەتەوە، کە ئەویش قەناعەتپێکردنی گرووپە چەکدارە بەهێزەکانە تا ڕازی ببن ملکەچی سەروەریی یاسا بن! ئەم پارادۆکسە سەرنجڕاکێشە پرسیارێکی جەوهەری دەخاتە ڕوو: ئایا لە واقیعدا عێراق یەک حکومەتی هەیە، یاخود دەسەڵاتە فەرمییەکەی بڕیارەکان لەگەڵ سیستمێکی سێبەر و ئامادەدا دابەش دەکات کە بە هیچ جۆرێک ئامادە نیست بە شێوەیەکی بەردەوام و نەپچڕاو وەڵامدەری دامەزراوە یاساییەکان بێت؟

وادەکەی سەرۆک وەزیران عەلی ئەلزەیدی بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک، زەقترین نموونەی ئەم عەقڵییەتەیە؛ وادە سەرەتاییەکە ۳۰ی ئەیلوولی ۲۰۲٦ بوو، بەڵام پێش ئەوەی ئەو ڕێکەوتە بێت، حکومەت پاشەکشەی کرد و پرۆسەکەی گواستەوە بۆ قۆناغێکی خاوتر کە تا ۳۰ی حوزەیرانی ۲۰۲۷ درێژ دەبێتەوە. لێرەدا مەبەست ئەوە نیست بڵێین تەواوی گرووپە چەکدارەکان ئەم پلانەیان ڕەت کردووەتەوە، چونکە بەشێک لە هێزەکان ئامادەییی خۆیان بۆ هاوکاری نیشانداوە؛ بەڵام یاخیبوون و ڕەتکردنەوەی ئاشکرای خشتەی کاتی لەلایەن بەهێزترین فاکتەرە چەکدارەکانەوە، ئاستەنگی قووڵی دروستکردنی یەک فەرماندەیی نیشتمانیی یەکگرتوو بەڕوونی ئاشکرا دەکات. جوڵەی ئەم دۆسیەیە لە بڕیارێکی سەروەرییەوە بۆ گەڕێکی نوێ لە دانوستان، نیشانیدەدات کە کێشەکە زۆر لە ژمارەی تفەنگ و چەکە کۆنترۆڵنەکراوەکان گەورەترە، بەڵکو پەیوەندیی بەوەوە هەیە کە کێ لە کۆتاییدا خاوەنی فەرمانی نیشتمانی و بڕیاری کۆتاییە لەسەر ئاسایشی وڵات. حکومەتێک کە دەتوانێت بەیاننامە دەرپەرێنێت، بەڵام ئەگەر ڕێکخراوە چەکدارەکان بتوانن خشتەی کاتی بڕیارەکان ڕەت بڕکەن یان جێبەجێکردنی لە ڕووی سیاسییەوە ئەستەم بڕکەن، ئیتر دەسەڵاتی کرداریی ئەو حکومەتە بە تەواوەتی دەکەوێتە ژێر گومان و شیکاریی قووڵەوە.

من لەو باوڕەدام کە سەروەریی عێراق بە نوقومبوویی و ناکامڵیی دەمێنێتەوە مادام حکومەت نەتوانێت ڕێگە لە سەرپێچیکردنی بڕیارە یاساییەکانی بگرێت. هەروەها پێم وابێت شەرمەزارکەرترین بەشی ئەم درامایە تەنها ئەوە نییە کە حکومەت ڕووبەڕووی بەرەنگاری و یاخیبوون دەبێتەوە، بەڵکو ئەوەیە کە بەردەوام داوا لە جەماوەر دەکرێت ڕاگەیەندراوە فەرمییەکان وەک بەڵگەی کۆنترۆڵ و سەروەری لەقەڵەم بدەن! لەم نێوەندەدا پرسیارە جدییەکان بریتیین لەوەی: سیی حوزەیرانی ۲۰۲۷ بە کردەوە چی گۆڕانکارییەک دەهێنێتە ئاراوە؟ کێ چاودێری و پشتڕاستکردنەوە بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەکە دەکات؟ و ئەگەر گرووپەکان دووبارە ڕەتی بڕکەنەوە، چ سزا و دەرئەنجامێکی یاسایی یان سەربازیی دەستبەجێ بەدوای خۆیدا دەهێنێت؟

لە کۆتاییدا، عێراق پێویستی بە بەیاننامەیەکی تر نییە تا تێیدا بسەلمێنێت کە حکومەت «نیازی هەیە» حوکمڕانی بڕکات، بەڵکو پێویستی بە بەڵگەیەکی مەیدانیی ڕاستەقینەیە کە نیشانی بدات حکومەت «دەتوانێت» حوکمڕانی بڕکات؛ چونکە دەوڵەتێک ناتوانێت بەردەوام بە ئەدەب و پاڕانەوەوە داوای دەسەڵاتێک لە هێزەکان بڕکات کە بەپێی دەستوور دەبێت دامەزراوەکانی خۆی خاوەنی ڕەهای بن!

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 147 Today: 3,698 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.