«گوللەکان بێدەنگ نابن، تا یاسا دەنگی نەبێت!»

بینراوە: (1)

سەنگەرعبدلرحمان عبداڵلە – چالاکوان

ئەگەرچی لە کوردستاندا، سەرەڕای دەرچوونی یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٢ لە پەرلەمانی کوردستان بۆ ڕێکخستنی چەک، بەڵام دیاردەی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و بەکارهێنانی ڕۆژ بەڕۆژ لەزیاد بوندایا،کە مەترسییەکی جدییە بۆ ئاسایش و ژیانی هاوڵاتیان.

هۆکاری سەرەکیەکەی زاڵبوونی دەستی حیزبی یەکیەتی و پارتیە بەسەر هێزی پێشمەرگە و کایەچەکداریەکانی تردا، بە تایبەتی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ کەڕاستەوخۆ فەرمان لە یەکێتی و پارتی وەردەگرن.ئەوەش وایکردوە بەئاسانی چەک بکەوێتەدەستی هاوڵاتیان و لەکێشەی کۆمەڵایەتی و شەخسی بەکاری بهێنن کە قوربانی مرۆی لێبکەوێتەوە.

یەکێکی ترلە هۆکارەکان دەست کەوتنی چەکە لەبازاڕی ڕەش بەئاسانی وە جێبەجێنەکردنی دادپەروەرانەی یاسایەلەلایەن حوکمەتەوە. بە تایبەتی کاتێک کە کەسانی نزیک لەبەرپرسان و حیزبەکان لە بەرامبەر تاوانەکانیاندا لێپرسینەوەیان لەگەڵ ناکرێت و هەندێک کێشە لە دەرەوەی دادگا چارەسەر دەکرێن. ئەم دۆخە بێمتمانەیی هاوڵاتیان بەدادگاکان و ترس و توندوتیژی لە کۆمەڵگادا بڵاو کردۆتەوە.

بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، پێویستە حکومەتی هەرێم یاسا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بەبێ جیاوازی جێبەجێ بکات، وەدەستی حیزبی دورخاتەوە و  کۆنترۆڵی چەکی بێ مۆڵەت بەهێز بکات.بە هاوکاریی وەزارەتی ناوخۆ و پەروەردە، پرۆگرامی هۆشیاری لە قوتابخانەکاندا بڵاو بکاتەوە، بۆ ئەوەی قوتابیان تێبگەن کە چەک نابێت ببێتە ئامرازی چارەسەرکردنی ناکۆکییە کەسییەکان و بەکارهێنانی دەبێتە هۆی خوێنڕشتن و لەدەستدانی گیانی مرۆڤ.

هەروەها پێویستە پسپۆڕانی دەروونی و کۆمەڵایەتی ڕۆڵێکی کاریگەر لە پەرەپێدانی کەلتووری گفتوگۆ و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی ئاشتییانەدا بگێڕن و هانی هاوڵاتیان بدەن بۆ دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی و بەکارهێنانی چەک.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 62 Today: 2,951 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.