یەشار ستار ئەحمەد
لە دوای داگیرکردنی بەشێکی فراوانی عێراق لەلایەن داعشەوە لە ساڵی ٢٠١٤ هێزێک دروست کرا بە ناوی حەشدی شەعبی کە لە سەرەتادا ئامانجی سەرەکییان بریتی بوو لە بەرگری کردن لە خاکی عێراق و هاوکاری کردنی هێزەکانی ئێراق بو بۆ لەناو بردنی داعش دوای کۆتایی هاتنی شەڕی داعش حەشدی شەعبی بونە هێزێکی میلشیای سەربەخۆ لەناوخۆی ئێراق دا نەچونە ناو سیستەمی ئاسایشی دەوڵەتی عێراقەوە کاتێک بونە هێزێکی میلشیای سەربەخۆ چەندین گرووپی جیاوازیان لێ دروست بوو وە هەندێکیان پەیوەندییان بە هێز و بەرژەوەندی وڵاتانی دەرەکییەوە هەیە
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا هەندێک لە ئەو گرووپانە کەپڕچەک کراوانە ئاڕاستە کران و پەلاماری دامودەزگاو شوێنە دیپلۆماسییەکانیان دا بونە هەڕەشە لە چاڵاکوانان و ڕاگرتنی یاسا و دەستێوەردان لە کاروباری سیاسی و ئابووری وڵا جێگای نیگەرانیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتە
لە ڕووی یاسایی و نێودەوڵەتییەوە وە نابێت میلشیاکانی حەشدی شەعبی بە یەک شێوە باس بکرێن چونکە هەندێک لە گرووپەکانی ناو حەشد لەلایەن هەندێک وڵات و ناوچەی جیهانەوە وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی یان سزادراو ناسێنراون، بەڵام بەداخەوە ئەو بڕیارە بۆ گشت تەواوی میلشیاکای حەشدی شەعبی نییە بۆ نموونە هەندێک لە گرووپە پڕچەک کراوانەی ناو حەشد لەلایەن هەندێک دەوڵەت و لایەنە نێودەوڵەتییەکان خراونەتە ژێر سزای ئابووری یان لیستی ڕەشەوە بەڵام بەداخەوە هەندێ لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا تا ئێستا بەتەواوی حەشدی شەعبی وەک دامەزراوەیەکی گشتی نەخستووەتە سەر لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانیەوە بەڵام
ئەو گرووپانە لە ژێر سزا دانراون بەهۆی چالاکییەکانیان، بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا و هاوپەیمانەکانیان وەک هۆکارێک بۆ ناسەقامگیری ناوچەکە دەبینرێن هەروەها زۆرێک لە شیکەرەوان باوەڕیان وایە کە بەردەوامبوونی چەک لە دەستی گرووپانە لە دەرەوەی کۆنترۆڵ کردنی دەوڵەت دایە وە کاریگەریان و خراپیان لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی یاسا و سەربەخۆیی دادگا و ئارامی کۆمەڵگادا هەیە
لە ناوخۆی عێراقیش ژمارەیەک لە چاڵاکوانان و ڕۆژنامەنووسا و توێژەران باس لەوە دەکەن کە هەبوونی هێزی چەکداری دەرەوەی دەسەڵاتی تەواوی دەوڵەتدا هۆکاری زیادبوونی ترس و کەمبوونی متمانە بە دامەزراوەکانی حکومەت و هەروەها کۆسپێکە لە بەردەم گەشەپێدانی دیموکراسی و لە بەرامبەردا لایەنگرانی میلشیاکانی حەشدی شەعبی کە دەڵێن میلشیاکانی حەشدی شەعبی ڕۆڵێکی گرنگیان هەبوە لە شکاندنی داعش و پاراستنی ئاسایشی عێراقدا هەبووە وەدەڵێن هێشتا وڵات پێویستی بە بوونی ئەو هێزانە هەیە
لە کۆتایدا بارودۆخی حەشدی شەعبی بابەتێکی ئاڵۆزە کە تەنها بە یەک بۆچوون ناتوانرێت هەڵیان بسەنگێنیت بەڵام زۆربەی پسپۆڕانی ئاسایش و یاسای نێودەوڵەتی لەسەر ئەوە هاوڕان کە پاراستنی ئاسایشی وڵات و هاوڵاتیان پێویستی بەهێزکردنی دەسەڵاتی یاسایی دەوڵەت هەیە و کۆنتڕۆڵ کردنی چەکەکانیان لەلایەن دەوڵەتەوە












Leave a Reply