“واقیعی مافەکانی ژنان لەنێوان یاسا و جێبەجێکردندا”

بینراوە: (1)

رۆژان عزالدین – چالاکوان

​یاسا ئامرازە بۆ پاراستنی مافی تاک، بەڵام زاڵبوونی بەرژەوەندیی خێزانی و کۆمەڵایەتی بەسەر مافی تاکدا، وایکردووە ژنان هەست بە پارێزراویی تەواو نەکەن لەو کۆمەڵگەیەدا.

وە ترسی ژنان لە پەنابردن بۆ دادگا پەیوەستە بە لاوازیی جێبەجێکردنی یاسا و سەرهەڵدانی واستەکاری و ترسی پەراوێزخران، زاڵبوونی ڕێوشوێنی عەشایەری و کۆمەڵایەتی ، و نەبوونی متمانەی تەواو بە دادگاکان، و بوونی گێچەڵ لە هەندێک لە بنکە ئەمنییەکاندا هەموو ئەمانە کۆسپ و ترسی بەردەم ژنانن لە داواکردنی مافی خۆیان .

​

سەرەرای رێز لێنانی ژنان لە کۆنەوە لە ناو میللەتی کوردا لە لای زۆر لە خێزانەکان بەڵام واتای ئەوە نەبوو کە ژنان بە گشتی بێ بەریی بووبن لە ستەم و رێز نەگرتن لە ویستەکانی و دەستدرێژی و ئەشکەنجەی جەستەیی و مەعنەوی.

وە بەم دواییانەو بەهۆی بەربڵاوی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و سستی یاسا لە بریاری یەکلاکەرەوەی جددی وایکردووە کۆسپەکان زیاتر بن .

​ بۆ دەستەبەرکردنی ماف و دڵنیایی ژنان، جیا لە هەموارکردنی یاساکان، پێویستە سەروەریی یاسا بچەسپێت وە دەستتێوەردانی کۆمەڵایەتی و حیزبی لە دادگاکاندا نەمێنێت.

وە ژنان پێویستیان بە ژینگەی ئارامە لە ناو شوێنە ئەمنییەکاندا بە شێوەیەک کە یاسای قورسو جددی دابنرێت بۆ هەر جۆرە بێ رێزی پێکردنێکیان لە لایەن کارمەندانی دەزگا ئەمنیەکانەوە لە کاتی سکاڵاو ماوەی تێپەرینی سکاڵاکەدا.

وە هەروەها ناساندنی مافە یاساییەکان لەڕێگەی ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەوڵەتەوە.

​ڕێگریکردن لە سوک کردنی سزای تاوانباران بە پاساوی جۆراوجۆر .

​ئەوەی گرنگە تێبگەین یاسا بە تەنیا بەس نییە، ئەبێت ڕوانگەی کۆمەڵگەش لەڕێگەی پەروەردە و ڕاگەیاندنەوە بگۆڕێت تا کۆمەڵگەیەکی تەندروست و دادپەروەر بنیات بنرێت .

لە کۆتاییدا هەر وەک مامۆستا هێمن موکریانیش ئەڵێ(کیژی وریای چاوکراوەی فێرە زانینم دەوێ) تا زیاتر کیژانمان زیرەك و هۆشیار بنەوە زیاتر ئەتوانن لە بارودۆخێکی هاوشێوەدا خۆپارێزو سەلامەت بن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 98 Today: 2,024 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.