سەرهەنگ سالار ئەحمەد – چالاکوان
سیستەمی دادوەری گاریگەییەکی بەرچاوی هەیە لەبەرجەستە کردنی یەکسانی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و دەستەبەرکردنی ئازادییە بنچینەییەکان،
بەدرێژایی حوکمڕانی حوکمەتی کوردی دەسەڵاتی دادوەری لە کوردستان ڕوبەڕووی چەندین بەربەست و ئاڵانکاری بۆتەوە وەک بەربەستە سیاسی و یاسایی و کۆمەڵایەتییەکان کە ئەمانە گاریگەرییان لەسەر سیستەمی دادوەری هەبووە ، بۆ تێگەیشتن لە ئاڵانکارییەکانی سیستەمی دادی لە عێراق و هەرێم و پێویستە ستانداردە نێودەولەتییەکان ڕەچاو بکەین ، بەوردبوەنەوە لە سیستەمی دادی نێودەوڵەتی دەبینین کە ئەم سیستەمە لە هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی زۆر خراپدایەو بەدەست چەندین بەربەستەوە دەناڵێنێت ، لەوڵاتانی پێشکەوتوی ئەمڕۆ دەسەڵاتی دادوەری تەواو سەربەست و ڕەهایەو دورە لە هەمو بەربەستێکی یاسای و سیاسی و کۆمەڵایەتی بەجۆرێک ئەم سیستەمە داڕێژراوەو سەربەخۆ کراوە کە دەستە بەری یەکسانی دادی و کۆمەڵایەتی بۆ سەرجەم تاکەکانی کۆمەڵگە دابین دەکات و وەهیچ کەس و حیزب و لایەنێک لەسەرو دەسەڵاتی دادوەرییەوە نیە بەڵکو دەسەڵاتی دادوەری توانای جێبەجێکردنی یاساکانی هەیە بەسەر هاوڵاتییەکی سادە لە کۆمەڵگەدا هەتا دەگاتە گەورەترین کاربەدەستی وڵات هەمو ئەمانەش لەپێناو سەربەخۆی یاساو هێشتنەوەی شکۆی وڵات و تاکەکانی کۆمەڵگەو پاراستنی مافەکانیانە.
دەسەڵاتی دادوەری لەهەرێمی کوردستان!
لەهەرێمی کوردستان هەر لەگەڵ فەرمانڕەوایی کردنی حوکمەتی کوردیدا بەداخەوە دەسەڵاتی دادوەری ڕوبەرووی چەندین بەربەست و تەمومژ بۆتەوە، بەڕادەیەک دەست وەردان لە دەسەڵاتی دادیدا هەیە کە سەرجەم دامەزراوەکە کەوتۆتە ژێر پرسیارەوە ، هەردووک حیزبی فەرمانڕەوایی کوردستان کە یەکێتی و پارتین هەر لەگەڵ پێکهێنانی کابینە جیاوازەکانی حوکمەت هەمیشە هزرو فکریان لای ئەوە بووە کە خەڵک و کەسانی نزیک لە خۆیان و هاوسۆز لە گەڵ خۆیان لەسەرجەم پلەو پۆستەکاندا دابنێن لەپێناو ئەوەی کە حیزب دەسەڵاتی ڕەهای بەسەر دامەزراوەکانی حوکمەتدا هەبێت و بتوانێت لەهەرکاتێکدا مەبەستیان بێت دەست وەردان بکەن و بابەتەکان بەسودی خۆیان بە کۆتا بێنن ، یەکێک لەوسێکتەرانەش دەسەڵاتی دادییە لەهەرێمی کوردستان کە حوکمەتی کوردستان و حیزبەکان چەندین کەسی نزیک لەخۆیان و حیزبیان لەم پۆستانەدا داناوە کە حیزب و سیاسییەکان گاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەریان هەیە لەسەرجەم پرسە هەستیارەکاندا دەگەڕێنەوە بۆ حیزب و بابەتەکان بەلاڕێدا دەبەن ، کە ئەمەش وای کردووە دەسەڵاتی دادی لە دۆخێکی زۆر خراپ دابێت بەڕادەیەک دەسەڵاتی دادی لەهەرێمی کوردستان ناتوانێت هیچ یەکسانییەکی کۆمەڵایەتی و یاسایی دەستەبەر بکات ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کەپێشێلکارییەکی زۆر لەسەرەتایترین مافەکانی مرۆڤدا هەبێت و نەتوانرێت ماف بۆ خاوەن ماف بگەڕێنرێتەوە ، ئەم سێکتەرە لەکوردستان لەژێر حوکمی یەکێتی و پارتیدا لە دۆخێکدایە کەتوانای جێبەجێکردنی هیچ بڕیارو یاسایەکی نیە لەبەرامبەر کەسانی حیزبی و سیاسیدا وە بە پێچەوانەوە حیزب و کەسانی دەست ڕۆشت و ئەم دەزگایە بەکاردێنن بۆ سودی خۆیان و چەندین بڕیاری مەزهەلە ئاسایان پێدەرکردووە کە لەدژی ئەوکەسانە بەکاریاندەهێنن کە ڕەخنە بگرن و هاوئاوازیان نەبن ، سێکتەری دادی لەکوردستان بەڕادەیەک داڕووخاوە کە هیچ دەسەڵاتێکی نیە دەست بۆ ئەو دۆسییە گرنگانە ببات کە بوونەتە هۆی نادادی و نایەکسانی کۆمەڵایەتی لە کوردستان بە نمونە دۆسیەیی گەندەڵی بەرپرسەکان لەداهاتی گشتی کەئەم پرسە هەستیارە وای کردووە جیاوازییەکی زۆری کۆمەڵایەتی لە کوردستان دروست ببێت و خەڵکانی حیزبی و حوکمی لەداهاتی گشتی ببنە خاوەنی ملیۆنان دۆلارو ژیانی شاهانەیان هەبێت بەڵام بە پێچەوانەوە خەڵکی ئاسایی ژیانێکی زۆر خراپی هەبێت و بەدەست چەندین کێشەوە بناڵێنیت وەک بێ کاری و بێ موچەیی ، بەڵام دەسەڵاتی دادی زۆر خەم ساردانە چاوی خۆی لەهەمبەر ئەم پرسە گرنگەدا داخستووە لەبەرئەوەی لەژێر ڕکێفی حزبی و حوکمیدان و سەربەخۆ نین بوێری ڕووبەڕو بونەوەیان نیە.
دەسەڵاتی دادگەری و ئاڵانکاری یاسایی لە کوردستان
بەربەستێکی دیکە لەبەردەم دەسەڵاتی دادیدا بریتیە لە بەربەستی یاسایی لە کوردستان وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێدا کە دەستوەردانێکی زۆری حیزبی و شەخسی لەناو دادگاو دەسەڵاتی دادیدا لە کوردستان هەیە و حیزبەکان چەندین کەسی نزیک لەخۆیان لەم ناوەندانەدا داناوە وە لەڕێگەی کەسەکانیانەوە چەندین خروقاتی یاساییان ئەمجامداوە لە بەرژەوەندی خۆیان چەندین بڕگەی یاسایی جیاواز جیاوازیان پێ دەرکردون لەبەرژەوەندی خۆیان و کەسانی نزیکیان وەک پارێزبەندی سەر کەسانی سیاسی و حیزبی کە ئەم یاساو پارێز بەندیانە وا دەکات ئەم کەسانە پارێزراوبن لە بەردەم یاسادا و وە دەزگا دادی و جێبەجێکارییەکان دەست کراوە نەبن لە جێبەجێکردنی یاسا لەبەرامبەریان بۆیە کەسانی حیزبی و سیاسی بەدڵی خۆیان چەندین کاری نایاسایی و دژ بەکۆمەڵگە ئەنجام دەدەن و لەهەمان کاتدا لەڕێگەی بڕگە یاساییەکانەوە پارێزبەندی بۆ خۆیان و کەسانی نزیکیان دابین دەکەن ئەم دەستوەردانانەش وای کردووە کە دەسەڵاتی دادگەری لە کوردستان لە دۆخێکی زۆر خراپدا بێت و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەی کوردی دروست بکات و جیاوززی زۆری چیانیەتی و ناعەدالەتی دروست بکات بەجۆرێک کەسانی حیزبی و دەست رۆشتووە دەست کراوەن لەهەمبەر ئەنجامدانی هەمو جۆرە کارێکی نایاسیی و وەکەسانی ئاسایش لە جیاوازییەکی زۆری کۆمەڵایەتی و جیاوازی چینایەتیدا دەژین.
دۆخی نالەباری دەسەڵاتی دادی لەکوردستان لە دۆخێکدایە کە شایەنی هەڵوێستە لەسەرکردن و ڕێکارو چارەسەری دەستبەجێی ناکرێت دەزگایەکی هەستیاری وەک دەسەڵاتی دادی لەژێر هەژمونی حیزبی و بنەماڵەیدا بێت و هەمو کار ئاسانییەک بۆ کەسانی دەسەڵاتدارو دەست ڕۆشتو بکاتو لەبەرامبەریشدا تاکەکانی ناوکۆمەڵگە لەسەرەتاییترین مافە دادوەریتەکانیان بێبەش بن و لە دۆخێکی خراپدا ژیان بکەن.















Leave a Reply