لە ئەگەری مانەوەی میلشیا شیعەکانی عێراق!

بینراوە: (1)

محمد مزەفەر عبدالکریم – چالاکوان

لە چەند ساڵی ڕابردوو تا ئەمڕۆ وڵاتانی هاوپەیمان بە هەمووشێوەیەك کۆکن لەسەر ئەوەی کەوا بە هەمووشێوەیەك دەبێت میلیشیا شیعەکانی عێراق داماڵرێن لەچەک. چیتر ئەوهێزە نەبن کەوە ئەجێنداکانی ئێران لە ناوچەکە جێبەجێ دەکات. ئەوەجێگای داخی هەموو تاکێکی عێراقیە ئەوەیە میلیشیا شیعەکان لەژێر چەندین ناوی جیا جیا بەوڵاتەکەدا بڵاوبونەوەتەوە. هەر لە داگیرکردنی سامانی سەر زەوی و ژێر زەوی عێڕاقیان داگیر کردوە بۆ خزمەتی خۆیان و مەرامە گڵاوەکانیان و ئەجێنداکانی ئێران لە ناوچەکەدا بەکاری دەهێن. هێزی سەربازی بێ شومار و داگیرکردنی زەوی و زاری هاوڵاتیانی سوونە نشین و کوردانی ناوچە دابڕاوەکان (ناوچە کێشە لەسەرەکان) و داگیرکردنی سەرچاوە دارایی و ئابوریەکانی وڵات کەبوونەتە هۆی دارمانی ئابووری وڵات، وە خزانە نێو جومگە سیاسیەکانی دەسەڵات، وە جێبەجێکردنی ئەجێندا سیاسیە گڵاویەکانیان لە جومگەکانی دەسەڵات. 

لە هەرە لێکەوتە خراپەکانیان لە ئەگەری مانەوەیان دەبێتە هۆی زیاتر لاوازبوونی سەروەری یاسا لە وڵات، ئەگەر چی ئێستا سەروەری یاسا بەهیچ شێوەیەک لە عێراق بوونی نیە ئەویش بە هۆکاری ئەوەی بوونی زۆر چەکی نایاسایی لەلایەن میلیشیا چەکدارەکان کەوا لە دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەتە،  کە ئەمەش بڕیاری شەڕ و ئاشتی لە عێراق لەدەست هێزە دامەزراوە فەرمیەکان دەردەهێنێت. ئەگەرچی هەندێك کات خۆیان دەبنە داردەستی جێبەجێکردنی ئەجێندا و داواکاریەکانی میلیشیا شیعەکان.

زاڵبونی بیری تایەفەگەری هۆکارێکی دیکەی لێکەوتە خڕاپەکانە هەروەک چۆن ساڵانێکە وەزارەت و پۆستە ئەمنی و سەربازیەکان لەڕێگەی پشکی میلیشیاکانەوە داگیرکراوە کە ئەوەش هۆکارێکی زەق و ڕونە کەوا فەرماندە و دەسەڵات دارەکانی ئەم بوارە وەفاداریان زۆر زیاترە بۆ ئەو ڕێبەر و تایەفانەی کەوا لە پشت میلیشیاکانەوەن. جیا لەوەش بەکارهێنانی موڵکی دەوڵەت بۆ مەرامە گڵاوەکانیان لە عێڕاق وەک دارایی و چەکی دەوڵەت کە موڵکی گشتیە بۆ بەرگری کردن و پاراستنی وڵات. 

هەروەها بەکار هێنانی سۆزی تایەفەگەری لە نێوان میلیشیا شیعەکان هۆکارێکیتری مانەوەیانە، وە فرۆشتنەوەی گوتاری مەزهەبی و ترساندن و تۆقاندنی هاوڵاتیان بەوەی لە ئەگەری نەبوونی ئەوان دەسەڵاتی بەعس جارێکیتر دەگەرێتەوە سەر تەختی سیاسی عێراق.

میلیشیا شیعەکان لە ئەگەری مانەوەیان دەبنە هۆکاری سەرەکی بۆ بەرپابوونی شەری تایەفەگەری هەم لە نێوان مەزهەبە جیاجیاکانی شیعەوە وە هەم لەبەرامبەر حیزب و ناوچە سوونە مەزهەبەکان، وە بەرپابونی مەترسی دووبارە بڵاوبونەوەی گروپە توندڕەوەکان، کەوا بەهۆی نزیك بوونەوەی وادەی داماڵینی چەک بەدەستی میلیشیاکانەوە وەکو چەکێک لەدژی وڵاتانی هاوپەیمان بەکاریدەهێنن. 

لە ئەگەری مانەوە و بەردەوام بوونی میلیشیا شیعەکان لە عێراقدا مەترسی زۆر جدین بۆ ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ئەگەر نەخرێنە لیستی تیرۆرەوە لە لایەن وڵاتانی هاوپەیمان و هەڵنوەشێنرێنەوە و چەکیان لێ نەسێندرێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 81 Today: 2,714 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.