هەرێمێک بۆ ساغکردنەوەی ماددەی هۆشبەر..!

بینراوە: (795)

ئاکار فازیل جلال – چالاکوان 

بەهۆی گەندەڵی و ناعەدالەتی و ستەمکاری دەسەڵاتی هەردوو حیزبی گەندەڵی یەکێتی و پارتی، سەدان کەس لە هەرێمی کوردستان هۆگری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بوون و دەیان کەسیش بە پشتیوانی بەرپرسانی باڵای پارتی و یەکێتی بونەتە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان.

ڕۆژ بەڕۆژ بەکارهێنەرو بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لەهەرێمی کوردستان ڕوو لەزیادبوون دەکەن، لەخاڵە سنورییەکانی حاجی ئۆمەران و مەرزی کێلێ و باشماخ و پەروێزخان، بەقاچاخ لە ئێرانەوە ماددەی هۆشبەر دەهێنرێتە هەرێمی کوردستان، بەپێی ئامارەکان لەماوەی سێ ساڵدا نزیکەی (٢٠٠٠) کیلۆ ماددەی هۆشبەر و هەزاران جۆر حەب دەستیان بەسەردا گیراوە لە هەرێمی کوردستان.

 بەپێی ئەو ئامارانەی کەلە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر بڵاوکراونەتەوە، لە ساڵی ٢٠٢٣ـەوە تاوەکو ئەمڕۆ، توانراوە بڕی ١٧٤٧ کیلۆ و ٥٠٠ گرام ماددەی هۆشبەر، حەبی هۆشبەری جۆراوجۆر (١٤٧٠٠٠) شیت حەبی تر و (١٩٥٩) دانە حەبی فەلی جۆراوجۆر، وە هەروەها (٦٦٣٣) دانە دەرزی و شرووبی هۆشبەر و ماوە بەسەرچوو و (٢٨٦٦) دانە لە کەلوپەل و ئامێری بەکارهێنان و کێشانی ماددەی هۆشبەر بە چەند قۆناغێک سووتێنراوە و لەناوبراوە، تەنها لەمساڵدا زیاتر لە ١٢٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەر و حەبی جۆراوجۆریان سووتاندووە.

هەربەپێی ئەو ئامارانەی کە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە بڵاوکراونەتەوە، لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا تەنها لە سنوری پارێزگای هەولێر، لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، (٢١١٣) دۆسیەی ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ ڕەوانەی دادگای تایبەتمەندەکانی کەتن و تاوان کراون و تۆمەتباران بەسزا گەیەنراون، بەڵام ئەم ڕێژەیە ڕاست نیە و ژمارەکە زۆر لەوە گەورترە کەئاسایش ڕایگەیاندووە.

ئەم ئامارانە جێگای باوەڕپێکردن نین، ژمارەکان زۆر لەوە زیاترن کە لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویان دەکاتەوە، دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستان دەیەوێت ئامارەکان بشارێتەوە تاکو هاوڵاتیان هەست بەخراپی جۆری حوکمڕانی (یەکێتی و پارتی) نەکەن، تەنانەت بەشێک لەبەرپرسانی باڵای پارتی و یەکێتی لەپشتی هێنانی ماددەی هۆشبەرن بۆ کوردستان، ئەوان تەنها بیر لەپڕکردنی گیرفانی خۆیان دەکەنەوە و گوێیان لەوەنیە کۆمەڵگا چی بەسەردێت و بەرەوکوێ هەنگاو دەنێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 52 Today: 373 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.