دەنگت ویژدانتە مەیفرۆشە!

بینراوە: (1.3K)

سەروین سامی

لە سەر و بەندی نزیک بوونەوەی هەڵبژاردن وەکو پیشەی هەمیشەییان هەردوو پارتی دەسەڵاتدار کە یەکێتی و پارتین دەستیان کردووە بە کڕینەوەی کارتی دەنگدانی خەڵکی ناڕازی لە هەرێمی کوردستان .

هەردوو پارتی دەسەڵاتدار لە ڕێگەی کادرەکانی خۆیانەوە داوا لە خەڵکی ناڕازی دەکەن لە بەرامبەر بڕێک پارە کارتی دەنگدانەکانیان بە یەکێتی و پارتی بفرۆشنەوە بۆ بەکارهێنانیان لە کاتی هەڵبژاردندا .

ئەم هەنگاوەی دەسەڵات هێندە قێزەونە لە هیچ شوێنێکی ئەم دنیایە بوونی نیە وە یەکێتی و پارتی لە ماوەی حکومداریان ئەم هەنگاوەیان ناوە و سەرکەوتوو بوون.

یەکێتی و پارتی لەو ڕێگەیەوە دەیانەوێت ئەوە بە هاوڵاتیان بڵێن کە دەنگدان هیچ شتێک ناگۆڕێت و هەر خۆیان خاوەن دەسەڵات دەبن. لە ڕوویەکی ترەوە هەردوو حیزب دەیانەوێت بێ هیوایی لەناو خەڵکیدا بڵاو بکەنەوە و پەیامێکە بە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان کە هەبوونی دەنگی ناڕازی هیچ کاتێک کێشە و گرفتەکان چارەسەر ناکات چونکە بە بڕێک پارە هاوڵاتیانی ناڕازی فریو دەدەن.

ئەم هەنگاوەی دەسەڵاتی کوردی تەواوی پڕۆسەی دیموکراسی و دیپلۆماسی دەخاتە ژێر پرسیارەوە کەدەیانەوێت هەر خۆیان حوکمی کوردستان بکەن و ئامادەنین دەسەڵات بۆ لایەنێکی تر چۆڵبکەن و خەڵکیش ژێر دەستەی خۆیان بێت و بیان چەوسێننەوە.

بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی ناڕازی دەکەین کە بە هیچ شێوەیەک کارتی دەنگدانەکانیان بۆ بڕێک پارە نەفرۆشنەوە و داهاتووی خۆیان زیاتر تاریک نەکەن بە بەهێز کردنی هەردوو پارتی حکومڕان.

دەنگت ئایندەتە مەیسووتێنە!

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 82 Today: 2,757 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.