رەوەند حسێن – چالاکوان
ئەوە لەو ماوەیە سەیریی کەناڵەکانی ئۆپۆزسیۆن و ڕاگەیاندنە بەنا سەربەخۆکان و پەرلەمانتارەکانی ئۆپۆزسیۆنی کوردستان دەکەم.
هەموو دەنوسن و دەڵێن و ڕوونکردنەوە دەدەن عێراق سیولەی نیە وموچەی خۆشی تەواو نەکردوە و پارەی سیولە زور کەمە ، هەر بۆ خوا و بۆتام نەمبینی یەک کەسیان یەک ڕاگەیاندنیان بنوسێت ، عێراق گەندەڵەو ئەو هەموو داهاتەی عێراق بۆ کوێ چوو ؟
لەکاتێكدا عیراق پیش داخستنی گەرویگ هورمز رۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی فروشتوە ، جگە لەداهاتی سنور و مینا کانی و داهاتی کەربەلاو نەجەف و زیارەت کارانی شیعە.
بەڵام ئەم پەرلەمانتار و راگەیاندنانەی ئۆپۆزسیۆن هەرێم رۆژانە ۲٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی دەفروشت دوهەزاریان دەیدا لەحاسیبە و دوو هەزاریش درۆیان بۆی زیاد دەکرد ، هەرچی قسەی وەک دزەکانی هەرێم و گەندەلەکانی هەریم و نەوتەکەیان تالان فروش کردو دونیایەک شتی تریشیان دەوت.
لێی بپرسە بۆ بیدەنگیت بەرامبەر بغدا دەلیت بەمن چی بغدا گەندەل بێت ، ئی تۆ پەرلەمانتاری بەغدای ئی باشە گریمان بەتوچی بغداد گەندەلە ئەی بۆچی دەسالە وەسف و سەنای بغدا دەکەن و دەلین تەسلیمی بغدای کەن.
ئەوە گویم لەیەکیکیان بوو دەیگوت ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بۆ ناوخوی هەریمی کوردستان زورە ، حکومەتی هەریم داوای ۱۲٦ هەزار بەرمیل دەکات ، ئیمە ئەوەشتان لی دەسێنینەوە ، توخوا ئەمانە ئۆپۆزسیۆنن یان دوژمن.
جائەوە لەم ئیوارەشەوە هەرچی راگەیاندن و سوشیال میدیایانە هەوالیکیان بەناوی ئەلمۆنیتەری بلاو کردوەتەوە گوایە ئەمریکا سیستەمی بەرگری لە هەولیر کشاندۆتەوە ، گریمان ئەم هەوالە راستیش بیت تۆ بۆ بلاوی دەکەیتەوە ؟ یان دەتانەویت بەحەشد و ئاغاکانتان بڵێن ئیستا درون بنیرن باش هەدەف دەپێکێت یان ئەوەتا زور دلخۆشن ئاغاکانتان هەولیر ویران بکەن ، ئیوە چ ئەهریمەنێکن ؟
یەکێتی و پارتی سەتا سەت گەندەل و خوێن رێژن ،بەلام ئەم بەناو حزبە ئۆپزسیۆنەوە دەرەوەی یەکێتی و پارتی زۆر درۆزن و گەندەل لە یەکێتی و پارتی.
تەنیا خەریکی خۆدەولەمەت کردن و زەواجی میسیاری ژن بازین.












Leave a Reply