پارتی و يەکێتی، شەڕی ناشرينی حيزبی و داپۆشينی شکستی گەورە…

بینراوە: (1)

خاليد عمر مستەفا – چالاکوان

ئەم دوو حيزبە ڕۆڵی گەورەيان هەبووە لە دواخستنی تاکی کورد، دژايەتی هەرێمی کوردستان و قەوارەکەی لە ڕێگەی بە حيزبيکردنی سوپا و دادگا و تەنانەت قوتابخانەکانيش… دزی و گەندەڵی و تاڵانی… قاچاخچێتی و سەرانەی بازگە و تاڵانی زەوی و قۆرخکاری دەرمان… پاڵاوگە و بانک ڕێکخراوی و کرينی موڵک لە دوبەی و ئەوروپا و ئەمريکا و بەرپرسانی ملياردێر و قومارخانەکان لە شارەکان، وە حکومەتێکی قەرزار و کارەبای گران و بزنس بەغاز… هەموو ئەمانە و زياتريش سيمای دەسەڵاتدارييانە… ئەی میللەت چاوەڕێن قاچاخچییەکانی مەرز و سەرانەسێنەکانی بازگەکان حوکمڕانییەکی لەوە خراپترتان بکات؟! بۆ ڕاناپەڕن لێیان ؟! لەلایەکی دیکەوە ئەم شەڕە ناشرينەی بەینی یەکێتی و پارتی لەو ميديايانەی بە پارەی خەڵک درووستیانکردوە، دڵنیابن ناتوانێت سيمای هيچتان پاکبکاتەوە…

ئێستاش بەم پارە دزراوە دەستيان کردوە بە کڕينی بەناو ڕۆشنبيری و دروستکردنی ميديا و دانانی دەزگا و ڕێکخراو بۆ داپۆشينی وێنەيەکی ناشرينی حوکمڕانی، ئە م دوو حيزبە جگە لە بەرژەوەندی خۆيان و پارە و دەسەڵات، هاوڵاتيانی کوردستانیان بەلاوە گرنگ نيیە تەنها دەيانەوێت مناڵەکانيان لە باشترين خوێندنگابن و بە پاسپۆرتی دۆمينيکا خۆشترين وڵاتان بکەن لەسەر پارەی ميللەت، بەڵام ئامادە نين هیچ یەکێک لە هەردوو حيزبەکە خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتيان دابين بکەن، ناتوانن مووچە دابين بکەن کە سەرچاوەی بژێوی خەڵکە، هەرێمی کوردستان لە قەيرانێکی ئەوەندە گەورەدايە رۆژانە دەيانەوێت بە ميدياکانی ژێر دەسەڵاتی خۆيان باروودۆخی خراپی هاوڵاتیان لە بير خەڵک بەرنەوە، بۆيە هەرگيز هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان نابێت چاوەرێی خۆشگوزەرانی بن لەم حکومەتە لە بەرئەوەی ئەوان خزمەتکردن و خۆشگوزەرانی ميللەتيان ناوێت، تەنها خۆشگوزەرانی خۆيان و خانەوادەکانیان دەوێت…

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 93 Today: 2,356 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.