هاوسەرگیری زۆرەملێ و سیغە لەگەڵ کەسێک دوو هێندەی تەمەنی خۆی..!

بینراوە: (1)

شیفا ساڵح گەڵاڵی – چالاکوان

لە عێراق و هەرێمی کوردستان، دیاردەی هاوسەرگیری زۆرەملێ تەنها کێشەیەکی خێزانی نییە، بەڵکو برینێکی قوڵی کۆمەڵایەتییە، ئەوەی دۆخەکە مەترسیدارتر دەکات، پەنابردنە بۆ “هاوسەرگیری کاتی” یان ئەوەی پێی دەوترێت (سیغە) و جۆرەکانی تری هاوسەرگیری دەرەوەی دادگا کە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە زیاترو زیاتر دەکرێت.

لە زۆرێک لە ناوچەکانی عێراق ئەم جۆرە هاوسەرگیرییانە دەبنە پەردەیەک بۆ شاردنەوەی “بازرگانیکردن بە مرۆڤ” کە تیایدا کچانی تەمەن منداڵ یان ئەو کچانەی لەبارودۆخێکی دارایی خراپدان بەناوی ئایین و بە گرێبەستی کاتی بە زۆرەملێ و بێ ڕازیبوونی کچەکە دەدرێنە پیاوانی دەوڵەمەند یان تەمەن گەورە و خاوەن دەسەڵاتی ناوچەکە، یەکێک لە تاریکترین وێنەکانی هاوسەرگیری زۆرەملێ لە کۆمەڵگەی ئێمەدا، ناچارکردنی کچانی گەنج و هەرزەکارە بۆ هاوسەرگیریکردن لەگەڵ پیاوانێک کە تەمەنیان دوو هێندە یان سێ هێندەی تەمەنی کچەکەیە، کچێکی گەنج کە پڕە لە وزە و خەون و هیوای داهاتوو چۆن دەتوانێت لەگەڵ کەسێک بژی کە لە قۆناغێکی تەواو جیاوازی تەمەندایە؟ 

 لەم جۆرە هاوسەرگیرییانەدا ژن هیچ مافێکی یاسایی و دارایی و تەنانەت ناسنامەشی بۆ منداڵەکانی نییە چونکە لە دادگا تۆمار نەکراون ئەو ئافرەتەی بە زۆر دەدرێت بە کەسێک تەمەنی خۆی لەناو زیندانێکی بێ دیواردا بەسەر دەبات و هەمیشە هەست بە شکان دەکات چونکە هاوسەرگیریەکە کە دەسەڵاتداران بۆخۆیانی ڕێکدەخەن بۆ نەمانی حەزەکانیان هەروەها زۆربەی ئەو حاڵەتە دڵتەزێنانەی خۆسووتاندن و خۆکوشتن کە دەیانبیستین سەرچاوەکەی بۆ ئەو ناچارییە دەگەڕێتەوە کە لەناو کۆمەڵگای دەسەڵاتداراندا  بەسەر ژناندا دەسەپێنرێت و هیچ ڕێزێک لە ئافرەتەکە ناگیرێت….

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 104 Today: 2,697 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.