رەوتی هەڵوێست: هەڕەشەی ڕاگرتنی موچەی خانەنشینی یاسا شکێنییە

بینراوە: (1.5K)

له راگه یه ندراوێكدا ئێواره ی ئه مڕۆ چوارشه ممه ، ره وتی هه وڵوێست، ڕایگەیاند، هەڕەشەی ڕاگرتنی موچەی خانەنشینی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بەبیانوی پڕنەکردنەوەی هەژماری من یاساشکێنییەکی ڕونە.” وتوشی: لە دەستپێکی کاری فراکسیۆنی هەڵوێست لە بەغدا، ڕێککاری یاسایی و پەرلەمانیمان دەبێت لەسەر مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی، بەسیفەتی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت (ماوە بەسەرچو) و هه روه ها وەزیری دارایی. پێشتر بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی له وەزارەتی دارایی و ئابوریی هه رێم، له راگه یه ندراوێكدا وتی، سەرجەم ئەو خانەنشین و وارسانەی کە تا ئێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕ نەکردۆتەوە، لە کاتی دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول، موچەکانیان ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی فۆڕمی هەژماری من پڕ دەکەنەوە. ئاماژه ی به وه شدا ، ئەو خانەنشینانەی کە کارتی بانکەکانیان تەواو بووە و تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە، سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، چونکە مووچەی مانگی (10)یان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من بۆ خەرج دەکرێت. هەروەها بەڕێوەبەرایەتیەکە روونیشیکردەوە، تائێستا نزیکەی لە (90%)ی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە، ئەوانەشی کە ماون و خۆیان تۆمار نەکردووە، بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ هەر فەرمانبەرو خانەنشین و مووچەخۆرێکی هەرێمی کوردستان تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکی نەبێت و خۆی لەپرۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردبێت لە بەغداوە مووچەکەی ڕادەگیرێت و لەهەرێم خەرج ناکرێت، لەدوای سەری ساڵیشەوە دابەشکردنی مووچە بەشێوەی کاش نامێنێت و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی خۆیانە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 210 Today: 682 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.