تره‌مپ بۆ د. له‌تیف ره‌شید: پابه‌ندین به‌ هاوبه‌شیی ستراتیژی له‌گه‌ڵ عێراق

بینراوە: (1.5K)

دۆناڵد تره مپ، سه رۆكی ئه مریكا له نامه یه كدا بۆ د. له تیف ره شید، سه رۆك كۆماری عێراق، جه حت له پابه ندبونی وڵاته كه ی به هاوبه شیی ستراتیری له گه ڵ عێراق ده كاته وه . دۆناڵد تره مپ، سه رۆكی ئه مریكا به بۆنه ی 93یه مین رۆژی نیشتیمانیی عێراقه وه ، نامه یه كی ئاڕاسته ی د. له تیف ره شید، سه رۆك كۆماری عێراق كردوه . تره مپ له نامه كه یدا كه ئه مڕۆ چوارشه ممه له لایه ن سه رۆكایه تی كۆماری عێراقه وه بڵاوكراوه ته وه ، وتویه تی، “ویلایەتە یەکگرتوەکان پابەندبونی بەهێزی خۆی بە هاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ عێراق دەردەبڕێت. پێکەوە کارمان کردوە بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی هەرێمی و پتەوکردنی ئاسایشی وزە و بەردەوامبون لەسەر گوشارەکان بۆ رێگری لە دوبارە دەرکەوتنەوەی داعش.” سه رۆكی ئه مریكا وتوشیه تی”بە پەرۆشین بۆ بەردەوامیدان بە هاوکاریمان لەسەر کارە لەپێشینە هاوبەشەکان و بنیاتنان لەسەر دەستکەوتە ئابورییەکانمان.” ده قی نامه كه ی تره مپ: سڵاوێکی گەرم، جه نابی سەرۆککۆمار.. من و گەلی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا خۆشحاڵین کە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە، حکومەت و گەلی عێراق بکەین بەبۆنەی 93یەمین رۆژی نیشتمانیی عێراق. ئەمساڵ بە چەندین دەستکەوتی بەرچاو جیادەکرێتەوە کە تیشك ده خه نه سه ر توانای خۆڕاگریی عێراق و سەرکردایەتییه گەشەسەندوه كه ی لە ناوچەکەدا، هه روه ك میوانداریکردنی سەرکەوتوانەی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا، توانای عێراقی بۆ بەهێزکردنی دیالۆگ و هاوکاری لەنێوان وڵاتانی دراوسێدا دەرخست. سەردانی ئەنجومەنی کاری ئەمریکی-عێراقی لە مانگی نیساندا، پتەویی هاوبەشییە ئابورییە هاوبەشەکەمانی دوپاتکردەوە. ویلایەتە یەکگرتوەکان پابەندبونی بەهێزی خۆی بە هاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ عێراق دەردەبڕێت. پێکەوە کارمان کردوە بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی هەرێمی و پتەوکردنی ئاسایشی وزە و بەردەوامبون لەسەر گوشارەکان بۆ رێگری لە دوبارە دەرکەوتنەوەی داعش. بە پەرۆشین بۆ بەردەوامیدان بە هاوکاریمان لەسەر کارە لەپێشینە هاوبەشەکان و بنیاتنان لەسەر دەستکەوتە ئابورییەکانمان. هیوای جەژنێکی پیرۆز و ساڵێکی پڕ لە ئاشتی، پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ ئێوە و هەمو عێراقییەکان دەخوازین. لەگەڵ رێزی زۆرماندا، سەرۆک دۆناڵد ج. ترەمپ

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 187 Today: 1,508 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.