بەپەلە.. لە دەشتی شارەزور ١٠٠ ملم باریوەو جوتیاران زۆر دڵخۆشن

بینراوە: (1.2K)

شارەزایەکی کەشناسی بە ”زەمەن”ی ڕاگەیاند: لە دەشتی شارەزوور لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەتوانرێت دەست بکرێت بە کێڵانی زەویەکە بەڵام کێڵانێکی مامناوەند.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کۆسار هەورامی شارەزای کەرتی کشتوکال، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ”زەمەن” ئاشکرایکرد، ڕێژەی باران لە سەنتەری (کانی پانکە) لەماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا گەیشتووەتە (١٠٠ )ملم، وە بەقوڵایی ٢٨ سانتیمەتر، باران چووەتە ژێر خاکەکە.

دەشڵێت: لە دەشتی شارەزوور دەتوانرێت دەست بکرێت بە کێڵانی زەویەکە، بەڵام کێڵانێکی مامناوەند، باشترە، ١٥ ڕۆژی دیکە چاوەڕێ بکرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 247 Today: 1,240 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.