بافڵ تاڵەبانی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهێزیمان و پاراستنی مافەکانمان پەیوەستە بە تەبایی و پێکەوەیمان لە بەغداد. ئەمڕۆ، لە دەباشان، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد، لە دیدارێکدا، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق تاوتوێکرا و جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی نێوان لایەنەکان لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و ئارامی لە عێراقدا کرایەوە. سەبارەت بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی نێوماڵی کورد بەتایبەت لەم قۆناغەدا، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، بەهێزیمان و پاراستنی مافەکانمان پەیوەستە بە تەبایی و پێکەوەیمان لە بەغداد. بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دا و وتی: هەموو هەوڵێک دەدەین تاوەکو لەسەر بنەمای دەستوور پرسەکان یەکلابکەینەوە، تاوەکو چی دیکە خەڵک نەکرێنە قوربانی و حکومەتێک لە عیراق بنیادبنرێت کە خزمەتگوزاربێت و خزمەتی هەمووان بکات بەبێ جیاوازی.
بافڵ تاڵەبانی: بەهێزیمان پەیوەستە بە پێکەوەییمانەوە لە بەغداد
بینراوە:
(1.5K)











Leave a Reply