ئەوقاف دەوامی تا کاتژمێر ٤ درێژکردەوە و ڕۆژانی شەممەش دەوام دەکەن

بینراوە: (939)

تا کۆتایی هاتنی مامەڵەی حاجیان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی تا کاتژمێر 4ی ئێوارە درێژکردەورۆژانی شەمەیش دەوام دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی ئەوقاف، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی حاجیانی کوردستان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، بڕیاریدا، کە دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتی رۆژانە تا کاتژمێر 4ی ئێوارە بەردەوام بێت، هەروەها رۆژانی شەممەش، کەپشووی فەرمییە لەتەواوی دام و دەزگامیرییەکان، بەڵام فەرمانبەرانی ئەو بەڕوەبەرایەتییە ئەو پشووە نایانگرێتەوە و تا کۆتاییهاتنی مامەڵەی حاجیان تەواو دەبێت بۆ وەرزی حەجی ٢٠٢٦.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەم بڕیارەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەپێناو خزمەتی زیاتری هاوڵاتیانە، کە ناویان لەتیروپشک دەرچووە بۆ فەریزەی حەج تاوەکو بەزوورین کات مامەڵەکانیان ڕایی بکرێت و زۆرترین خزمەتگوزاری و کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان بکرێت. وەزارەتی ئەوقاف باسی لەوەشکردووە دەوامی ئەوبانکانەی، کە پارەی حاجیان وەردەگرن بەهەمان شێوە تاوەکو کاتژمێر 4ی ئێوارەی هەموو ڕۆژێک مامەڵەی حاجیان ڕایی دەکەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 210 Today: 682 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.