ئەرێ بەڕاست کێ سوودمەندە؟

بینراوە: (9.9K)

ئومێد عومەر

کاتێک بەرپرسانی حکومەت لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان بە شانازییەوە باس لە “پێشکەوتنی ئابووری” و “گەشەسەندنی وڵات” دەکەن، هاوڵاتییەک کە نەخۆشەکەی لە نەخۆشخانەیەکی حکومیدا دەرمانی دەستناکەوێت یان منداڵەکەی لە قوتابخانەیەکی بێ کارەبا و ڕووخاودا دەخوێنێت، بە گاڵتەجاڕییەوە پرسیار دەکات: ئەرێ بەڕاست ئەم سامانە زەبەلاحەی وڵات بۆ کێیە و کێ لێی سوودمەندە؟ ئەمە ئەو پرسیارە گەورەیەیە کە ڕۆژانە شەقام دەیکات کاتێک دەبینێت خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک تەندروستی، پەروەردە، و ڕێگاوبانەکان لەوپەڕی داڕماندان، کەچی لە هەمان کاتدا سەرمایەی بەرپرسان و کۆمپانیا حیزبییەکان تا ئاسمان بەرز بووەتەوە.

خەڵک مافی خۆیەتی بپرسێت: باشە ئەو ملیارەها دۆلارەی لە فرۆشتنی نەوت و باجی سەر شانی هاوڵاتییان کۆدەکرێتەوە ئاراستەی کوێ دەکرێت؟ بۆچی کەرتە هەستیارەکانی وەک تەندروستی و پەروەردە بەردەوام بەدەست کورتهێنان و نەبوونی پێداویستییەوە دەناڵێنن، لە کاتێکدا پڕۆژە بازرگانییە تایبەتەکانی نوخبەی سیاسی ڕۆژانە قەڵەوتر دەبن؟ وەڵامەکە زۆر ڕوونە؛ دەسەڵاتداران بە ئەنقەست کەرتی گشتییان ئیفلیج کردووە بۆ ئەوەی هاوڵاتییان ناچار بکەن ڕوو بکەنە نەخۆشخانە و زانکۆ ئەهلییە گرانبەهاکانی خۆیان، بەمەش هاوڵاتیی هەژار بەتەواوی هەست بە نامۆبوون دەکات بەرامبەر بەو سامانەی کە دەوڵەت بەرهەمی دەهێنێت، چونکە پشکی ئەو لەم سامانە تەنیا ڕێگاوبانی وێران و گیرفانی خاڵییە.

لێرەدا دەردەکەوێت کە ئەولەویەت و نیەتی ڕاستەقینەی هەر حکومەتێک لە ڕێگەی گوتارە بریقەدارەکان و پەخشانەکانی ناو پەرلەمانەوە دەرناکەوێت، بەڵکو لە ڕێگەی دۆخی داڕماو و وێرانیی دامەزراوە گشتییەکانییەوە ئاشکرا دەبێت کە چۆن خەڵکیان تێدا پشتگوێ خراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 108 Today: 2,159 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.