سودانی و بارزانی چوار مووچەیان تاوتوێکرد

بینراوە: (1.2K)

یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “مووچەی مانگی نۆ بەزووترین کات دێت” و مەسرور بارزانی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی زۆر زۆر پێداگریی کرد کە دەبێت هەر چوار مووچەکەی ئەم ساڵ خەرج بکرێت.”

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لە پارێزگای دهۆک کۆڕبەندی مێپس، بە ئامادەبوونی سەرۆک و سەرکردە کوردستانی و عێراقی و جیهانییەکان بەڕێەچوو، لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا، چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگیش لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان ئەنجامدرا لەوانەش کۆبوونەوەی سودانی و مەسعود بارزانی.

هاوکات، ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێم ئاشکرایکرد، “حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، مانگانە رادەستکردنی ١٢٠ ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی بە بەغدا لەکاتی خۆی، پرسی میزان موراجەعە و لیستی مووچە، هەمووی بە رێکوپێکی کراوە و هیچ کێشەیەک نەماوە لەلایەن هەرێمی کوردستان و هیچ پابەندییەک نەماوە جێبەجێی بکات، بۆیە دەبێت ئەوانیش ئەو چوار مووچەیە خەرج بکەن.”

رێباز حەملان ئاماژەی بەوەش کرد، “نەناردنی مووچەی مانگی نۆ بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیی بە نەناردنی ١٢٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتییەوە نییە.”

وتیشی، دەبێت ئەمڕۆ و سبەی عێراق بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بدات، “بەڵام لەوانەیە ئالیەتی ناردنەکەی بکەوێتە هەفتەی داهاتوو.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 228 Today: 1,240 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.