ئاسۆ یاسین
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا بینیمان کەوا هاوڵاتیانی هەرێم دوا بە دوای سی و ئەوەندەساڵە لە حوکمڕانیەکی شکستی هەردوو بنەماڵەی بارازنی و تاڵەبانی و هەبوونی داهاتێکی ناو خۆی بێشومار کەوا بە پێی هەموو پێوەرێک خواستی داواکاری لە ناوەخۆی کوردستان و عێراق دابین دەکات ئەویش بەنزین و سوتەمەنیە. لەگەڵ بوونی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی سروشتی و وەبەرهێنانی فراوان لە کەرتەکانی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان، هاوڵاتیان لەگەڵ قەیرانی بەردەوامی کەمبوونی سوتەمەنی و دابەزینی ئاستی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکاندا دەژین. پێدان و دابەش کردنی خراپترین و بێ کوالێتیترین جۆری سوتەمەنی و بەنزین بە هاوڵاتیانی ناوخۆ دەرخەری ئەو ڕاستیەن کەوا دەسەڵاتی جووت حیزبی بنەماڵە لە هەرێم کوردستان جەگە لە بەتاڵان بردنی داهاتی ناوخۆی کوردستان هیچی ترهان لە بار نیە بۆ هاوڵاتیانی کوردستان. سەرەڕای بەرزی نرخ و کەمیی بڕی بەنزین، نەوت و گاز، کوالێتی ئەو سوتەمەنییەی دابەش دەکرێت بووەتە جێی نیگەرانی جدی هاوڵاتیان کەوا زیانی دارای بە تاک بەتاکی خاوەنەکانی دەگەیەنێت. هەرێمی کوردستان خاوەنی ژێرخانێکی گەورەی وزەیە، بەڵام پرسی بەڕێوەبردنی ئەم کەرتە ئاڵۆزی دروست کردووە و کەوا بەهیچ شێوەیەک شەفافی لەم کەرتە بەدی ناکرێت. ئەوەی کەزۆر جێگەی داخەبۆ من هەرێمی کوردستان خاوەنی گەورەترین وەبەرهێنانی نەوت و خازو بەنزینە لە ناوچەکە بەڵام بەداخەوە هەموی هەناردەی تورکیاو ئێران دەکرێت بەقاچاخ هەناردەی دەرەوەی دەکەن هیچ داهاتێکی دیارنیە. شکست لەسیاسەتی بەرێوەبردن لە کەرتی سوتەمەنی لەلایەن حوکمەتی ماوە بەسەرچوی هەرێم بۆتە بار گرانی بەسەر هاونیشتیمانیان کەوا ڕۆژ بە ڕۆژ بەجاکەی بە قورسی لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم بەدی دەکرێت.













Leave a Reply