دیاکۆ عدنان عبدلخالق
وەک ڕوونە لای هەمووان، پەرلەمان شوێنی دەنگی خەڵک و میللەتە، نەک شوێنی ملمـلانێی حیزب و دەسەڵات. پەرلەمان سەکۆیەکە بۆ گەیاندنی داواکارییەکانی خەڵک، خستنەڕووی کێشە و گرفتەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارە.
بەڵام لە هەرێمی کوردستان، بە پێچەوانەوە، گرنگترین دامەزراوەی دەوڵەت پەرلەمان داخراوە، لەبەر ئەوەی حیزبە دەسەڵاتدارەکان لەسەر پێکهێنانی حکومەت ڕێک نەکەوتوون.
ئەمە بەڕاستی جێی نیگەرانییە ،چونکە واتە کپکردنی دەنگی میللەت و سەروەربوونی بڕیاری حیزب بەسەر پەرلەمان و حکومەتدا.
حەقی خۆمانە بپرسین:ئەمە دیموکراسییە؟
لە کاتێکدا خەڵک ڕووبەڕووی بێکاری، نەبوونی مووچە، کەمی خزمەتگوزاری، کێشەی کارەبا و دەیان کێشەی ترن، داخستنی پەرلەمان زیاتر نیگەرانی دروست دەکات.
هیوادارم میللەت هۆشیارتر بێتەوە و بە دەنگ و هەڵوێستی خۆی، داوای گۆڕانکاری و دەسەڵاتێکی بەرپرسیار بکات.
پەرلەمان

بینراوە:
(22)











Leave a Reply