قەیرانی غاز لە هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی!!

بینراوە: (1)

محمد زەبار ئەحمەد

پێش هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی بتڵێک غازی ماڵان هەشت و 500 دینار بوو، بەڵام ئێستا نرخەکەی 33 هەزار دینارە، لە هەندێک شوێن بەم نرخە زۆرەش دەست ناکەوێت.

کاریگەریی ڕاستەوخۆی گرانبوونی نرخی غاز، لەسەر ئەو شوێنکارانەیە کە غاز پێویستیی سەرەکیی کارکردنی ڕۆژانەیانە، وەک فڕن، نانەواخانە، ڕێستۆرانت و چێشتخانەکان.

نانەواخانەیەک ڕۆژانە نزیکەی چوار بتڵ غاز بەکاردەهێنێت، ئێستا نرخەکەی لەسەر ئەوان چوار هێندە زیاد بووە، بەشێک لە نانەوا و فڕنەکان دوکانەکانیان داخستووە کە بژێوی چەندین خێزانی لەسەر بووە.

تەنانەت ئەمە کاریگەری کوردۆتە سەر بەرزبونەوەی نرخ لە بازارەکان لە خواردنگە خێرا بەناونانگەکانی هەولێر، نرخی لەفەیەک گەس 250  دینار گران بووە، ئەوەش بەهۆی گرانی نرخی غازەوە”.

هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە کە هاوڵاتیان و مووچەخۆرانی هەرێم ماوەی چەند مانگێکە مووچەیان وەرنەگرتووە و تووشی قەیرانی دارایی قوڵ بوونەتەوە کە ئەمەش سەرچاوەیەکی تری نەهامەتییە کە هەردوو پارتی دەسەڵاتدار بەسەر ئەو میللەتەیاندا هێناوە.

هۆکاری هەموو ئەمانە هەڕەشەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی عێراقی نزیک لە ئێرانە لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی غازی هەرێمی کوردستان، کە بەهۆیەوە غاز و کارەباش کە دابینکارەکەی هەر غازە لە 24 کاژێرییەوە بۆ زیاتر لە 10 کاژێری ڕۆژانە کەمیکردووە.

جگەلەوەش بازرگان و بەرپرسانی حیزبی پارتی و یەکێتی ئەم دەرفەتەیان بە هەلزانیوە و بازاڕیان قۆرغ کردوە ، ململانێی ناوچەکەیان قۆستۆتەوە بۆ نرخی غازی ماڵانیان بەرزکردۆتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 134 Today: 1,544 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.