قوباد تاڵەبانی: هیوادارین حکومەتێکی بەهێز و کارا لە عێراق پێکبهێندرێت

بینراوە: (1.5K)

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، هیوادارین حکومەتی داهاتووی عێراق، حکومەتێکی بەهێز و کارا بێت و جێی رەزامەندیی هەمووان بێت. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ ڤیکتۆریا تەیلەر، بەڕێوەبەری مێزی عێراق لە ئەنجومەنی ئەتڵانتیک و جۆن ویڵکس، باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە عێراق، گفتوگۆیەکی بەسوودمان کرد لەبارەی پرۆسەی سیاسیی عێراق لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و دوا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە. دەشڵێت، هیوامان خواست بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، حکومەتێکی بەهێز و کارا پێکبهێندرێت کە جێی رەزامەندیی هەموو پێکهاتەکان بێت و عێراق زیاتر بەرەو سەقامگیری و گەشەسەندن هەنگاوبنێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 172 Today: 908 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.