قوباد تاڵه‌بانی: هه‌یكه‌لی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر داده‌ڕێژینه‌وه‌

بینراوە: (1.6K)

قوباد تاڵه بانی، سەرپەرشتیاری بازنەی هه ڵبژاردنی هەولێری یەكێتی رایگه یاند، ئه ندامانی حزبه كه ی له هه ولێر دڵنیاكردوه ته وه كه لەگەڵیان بەردەوام ده بێت بە تایبەتیش بۆ گۆڕانکارییە پێویستەکان و داڕشتنەوەی هەیکەلی رێکخستنەکانی یەکێتی لە سنوری پارێزگای هەولێر. قوباد تاڵه بانی، ئه مڕۆ پێنجشه ممه له لاپه ڕه ی خۆی له تۆڕی كۆمه ڵایه تی فه یسبوك بڵاویكرده وه ، “لە کۆبونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگای هەولێر، سوپاس و دەستخۆشیم لێکردن لەپای ماندوبون و هەوڵی بێوچانیان بۆ سەرخستنی لیستی ٢٢٢ی یەکێتی. ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی ماندوێتی و هەوڵەکانی هەمو کادران و هەڤاڵان و جەماوەرە دڵسۆزەکەیەتی و یەکێتی هەرگیز خەمخۆری و پەرۆشی هەڤاڵانی خۆی لەبیر ناکات”. ئاماژه ی به وه شكرد، “دڵنیام کردنەوە لەگەڵیان بەردەوام دەبم بە تایبەتیش بۆ گۆڕانکارییە پێویستەکان و داڕشتنەوەی هەیکەلی رێکخستنەکانی یەکێتی لە سنوری پارێزگای هەولێر بەو ئامانجەی بەرەو سەرکەوتن و دەستکەوتی گەورەتر هەنگاوبنێین.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 118 Today: 1,695 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.