زەمەن – هەواڵ
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ڕژێمی سوریا وەك تاك و هاوڵاتی مامەڵەی لەگەڵ كوردا نەكردوە و ئێستاش بە یەك زمان و یەك ڕەنگ سوریا بەڕێوەنابرێت و شەڕ دروستدەبێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئیلهام ئەحمەد، له دیداری مێپس له شاری دهۆك، ڕایگه یاند، ئاشتی پرسێكی سەرەكی ناوچەكەیە و بۆ ئەوەش پێویستە بڕیارێكی ئاقڵانی بدرێت كە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ یان ڕێگەی چەك و شەڕ هەڵبژێردرێت. ئەگەر پێكهاتەیەك بیەوێت خۆی بسەپێنێت ئەوا دەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوە شەڕ. ئاماژەی بەوەشكرد، “دەسەڵاتدارانی ناوچەكە هەمیشە پێشت لە پێكهاتە و كەمینەكان دەكەن، ئەگەر تا ئەمڕۆ ئاشتی لە سوریادا نەبوە، هۆكارەكەی ئەوەیە كە سیستەمەكە تاك لاینە بوە و مافی هەمو پێكهاتەكانی نەداوە. بە یەك زمان و یەك ڕەنگی سوریا بەڕێوەنابرێت و شەڕ دروستدەبێتەوە”.
ئیلهام ئەحمەد، لەمیانەی پانێڵە تایبەتەكەی لە كۆڕبه ندی مێپس وتیشی، “سوریا چیتر پێویستی بە شەڕ نەماوە و دوای ئەو هەموساڵە لە جەنگ پێویستە پێكهاتەكانی سوریا خۆیان بخەنە شوێنی یەكدی بۆ ئەوەی لەویست و مافەكانی یەكتری تێبگەن”. ماوه ی سێ رۆژه دیداری مێپس له زانكۆی ئه مریكی له دهۆك به ڕێوه ده چێت، به رپرسانی باڵا له ئاستی عێراق و هه رێمی كوردستان به شداریان تیادا كردوه ، ئه مڕۆش كۆتایی به كاره كانی دێت.











Leave a Reply