جزا شریف
سەرەتای جوڵەیەکی پڕ لە توڕەیی لەکوردستان لەجۆش و خرۆشدایە، هەمان ئەو توڕەییەی کە ساڵانی پێشو پەنگی دەخواردەوە و خەڵکی دەهێنایە سەر شەقامەکان ، بەڵام بێ ئاکام و بێ ئەنجام هاوڵاتیان دەچونەوە ماڵەوە.
هەمیشە جوڵە و ناڕەزایەتیەکانی کوردستان و عێراق کوشتنی خۆپیشاندەرانی لێدەکەوێتەوە و بەشێکی زۆریش لە چالاکوانان و ڕێکخەرانی چالاکیەکان دەستگیر دەکرێن، ئەم ئەزمونە بەنیسبەت ئێمەی چالاکوانانی تاراوگەوە جێی دەستخۆشیە بەڵام لەهەمانکاتدا مەتڕسیەکی جدیە لەسەر ژیانی کەسوکار و هاوڵاتیانمان.
کوشتن و ون کردن و زیندانی کردنی هاوڵاتیان لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا کلتورێکی باو و دیاردەیەکی ئاشکرایە ، کاتێک حیزب دەبێتە پەرژینی گەندەڵیەکانی سەرانی حکومەت و حیزب.
هیچ ئەنجامێک لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان و عێراقدا سەوز نابێت جگە لە ڕشتنی خوێنی گەنجان و زیندانی کردنی چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسانی بوێر.
بۆیە گرنگە ئێمەی چالاکوانانی تاراوگە لە ئەوروپا و بەتایبەت بەریتانیا بەجدی لەم ڕوداوانە بڕوانین و هەڵوێستی تێوری و مەیدانیمان هەبێت.
دەنگی ناڕەزایەتی هاوڵاتیانمان لەکوردستان و عێراق بگەیەنینە سەرجەم دەزگاکانی مافی مرۆڤ و حکومەتە دیموکراتیخوازەکانی دونیا.
تا لەو ئازارەقوڵەی گەلەکەمان تێبگەن .
وە تێبگەن کە ئەو نیشتیمانەی جێمان هێشتوە بێ هۆکار و لەخۆڕا نەبوە بەڵکو ئەگەر بەنەفەسێکی ئازاد دەنگمان بەرز کردایەتەوە بەشمان هەمان بەشی ئەو شەهیدانەی ڕابردوی خۆپیشاندانەکانی کوردستان و عێراق دەبو، یان هەمان ئامانجی وەدی نەهاتو ژیانمانی وێران دەکرد.
دەنگی ئێمەی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی کاریگەری و قورسایی سیاسی خۆی هەیە لەسەر ئاڕاستە کردنی چاوی میدیا و ڕێکخراوە کانی مافی مرۆڤ و دەوڵەتانی دیموکراتی بۆ ساحەی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان و عێراق.
چالاکوانی سیاسی و ئەندامی ڕێکخراوی داکۆک












Leave a Reply