ڕێباز عەوڵا مستەفا – چالاکوان
ئایا هاولاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن کۆتای بەدەستەلاتی بنەمالە بهێنن ؟! بەدڵنیایەوە رووخاندنی هەموو دەستەلاتێکی دکتاتۆر پێویستی بە پلانی پێش وەختە هەیە بەلام ئەگەر میللەت ڕاپەری هەموو بەر بەستەکان تێک دەشکێنێت…. مێژوو ئەوەمان بۆ دەگێرێتەوە کە گەلی ئەلمانیا چۆن دیواری بەرلین یان رووخاند.
گەلی ئێمەش ئازا و هۆشیارە لە توانیایدا هەیە (دیواری دێگەڵە) بروخێنێت بەسەر پارتی و یەکێتی دز و گەندەڵ و باڵتەجیاکانی هەرێمی کوردستان زاڵبێت و بیان خاتە بەردەم دادگای گەل، کاتی ئەوەهاتوە ئەم بەربەستە گەورەیە کە دەستەلاتی پارتی و یەکێتی چەندین ساڵە ئەم دوو زۆرن (سەوز و زەرد) دروستیان کردوە و دابەشیان کردوە لەنێوان خۆیان، دووجۆر حکومەت دەستەلاتی خوێن رژێنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانی مەدەنی کە بەناحەق زیندانیان دەکەن وە تیرۆریان دەکەن لەپاڵ ئەوەشدا ئاستەنگی زۆرگەورەیان لە بەردەم ئالەنگاری ژیانی هاوڵاتیان دروست کردوە ئەم سنورەی لەنێوانیاندا هەیە بۆ زوڵم کردن و ستەم لێکردن لە هاولاتیان بنیاتیان ناوە بۆ رووتاندنەوەی خەڵکی کەم دەرامەت، باج و سەرانەی وەرگرتن لە هاولاتیان بەمەش داهاتێکی زۆر دەچێتەگیرفانی پارتی و یەکێتی وەکو گومرگی گەورەی لێهاتوە ، سەپاندنی ئەم جۆرە کارانە رەق ئەستورترمان دەکات بەرامبەر بە دەستەلاتی بنەماڵە چونکە زوڵم وستەمێکی گەوەر دەکەن لە هاولاتیانی ئێمە ، ئەم کالایانەی لەنێوان شارەکان هەناردە و هاوردە دەکرێت ئەوان سەرانەیەکی زۆر لە خەلکی وەردەگرن سەرە ڕای ئەم هەموو داهاتی نەوت و سێکترە جیاوازەکان کە دزی و تاڵانی تێدا دەکەن سەرزەوی و ژێرزەوی نیشتیمانیان بەتاڵنیان بردووە ،هەر بەمەشەوە نەوەستاون قەیرانە لەدوای قەیران بۆهاولاتیان دروست دەکەن . هیچ خزمەت گوزاریەک لەئاستی پێویست نییە بۆ ژیان کردنی هاولاتیان ، لەلایەکی تریشەوە ترس ودڵە راوکێیکی ئیجگار زۆر خراپیان دروست کردوە لەنێوان هاولاتیان ، بۆئەوەی هچ کەس دەنگی هەڵنەبرێت لەئاست ئەم زوڵم و ستەمی کە ئەمان دەیکەن جابۆیە هەرکەسێک چالاکی بکات یان دژیان بەوەستێتەوە پارتی و یەکێتی زیندانی دەکەن یان تیرۆری دەکەن بە بیانوی خەتەری دروست کردوە بۆ سەرئاسایشی نیشتیمانی ، بۆ پەردەپۆشکردنی کارە قێزە ونەکانی دەستەلاتی پارتی و یەکێتی چەندین جۆر سیناریۆ دروست دەکەن تاوەکو بروا دروست بکات لای هاولاتیان بەلام گەلی ئێمە بروا بەدرۆ سیناریۆکانی پاتی و یەکێتی ناکات .بەداخەوە دەستەلات بەجۆرێکی دڕندانە مامەڵە لەگەل هاولاتیانی دەکات لەراستی دا ژیانی خەڵکی لەژێر دەستەلاتی بنەماڵە لە مەترسی گەورەدایە بۆیە ئێمە خەبات دەکەن بۆرووخاندنی دەستەلاتی بنەماڵە باکمان لەترس و دلە راوکێ نیە بەرامبەر بەم دەستەلاتە دکتاتۆریەی لە هەرێمی کوردستان کە حکومداری دەکات .لەبەر ئەوەی ئەم کارەی دەستمان داوەتێ خەباتی بۆ دەکەین بۆ گەل و نیشتیمانی دایكە، بەردەوام دەبین تاکو ئەوەرۆژی لە تەختی دەستەلات دەهێندرێنە خوارەوە و ڕاپێچی بەردەم دادگای گەل دەکرێن.















Leave a Reply