فەرهەنگ فەتاح
بە دوژمن بڵێن با خەم بخوات…!
با ڕۆژئاوای نیشتیمان لە ژێرزەبری تانک و تۆپو دەبابەدا بێت..!
وا لە باشور منداڵە دوو ساڵانەکەمان بە ئەیڕەقیب زمانی پژاوە.
بە دوژمن بڵێن با خەم بخوات…!
با لە ڕۆژئاوای کوردستان کەزی کچە کورد ببڕدرێ..!
وا لە باشور منداڵێکی دوو ساڵان ئاڵای کوردستانی بەشانەکانی هەڵگرتووە هێواش هێواش گەورە دەبێت و پرچی سەدان کێژۆڵە کەزی دەکات.
بە دوژمن بڵێن با خەم بخوات…!
با لەڕۆژئاوای کوردستان منداڵ و پیرو ساوا بێ نان و شیرو ئاو بکرێن..!
وا ئێمە لە باشوری نیشتیمان ڕۆڵەیەکی دووساڵان بە کوردایەتی گۆش دەکەین کە دەخیلەی ڕۆژانەکەی خۆی پێشکەشی ڕۆژئاوای نیشتیمان دەکات..!
بە دوژمن بڵێن با خەم بخوات..!
با لە ڕۆژئاوای کوردستان شێخ مەقصودو ئەشرەفیەیی کوردان داگیر بکرێت..!
وا لە باشوری نیشتیمان ڕۆڵە دوو ساڵانەکانمان لە سلێمانیەکەی بابان و بەردەمی قەڵاو زاخۆی دەلال و دهۆکا ڕەنگین و هەڵەبجەی زامدار هەموان بە یەک دەنگ ئاوازی نیشتیمان پەروەری دەچڕن..!
بە دوژمن با خەم بخوات..!
با لە ڕۆژئاوای نیشتیمان ژنان و کچانی کورد چەک هەڵگرن و ڕوبەڕوی تانک و دەبابە ببنەوە..!
وا لە باشوریش ژنان و کچان بە قەڵەمەکانیان خەبات دەکەن..!
لە ڕۆژهەڵاتی نیشتیمانیش ژنان و کچانی کورد خرۆشاونو دروشمی ئازادی و سەربەخۆیی کورد دەچڕن..!
لە باکوری نیشتیمانیش ژنان و کچانی کورد پڵنگ ئاسا شەڕڤانن و لە چیاو دۆڵەکاندا بۆ ئازادی کوردستان دەجەنگن..!
بە دوژمن بڵێن با خەم بخوات چوونکە ئەمڕۆ کورد هەموو یەکن و هەموو پێکەوە ئاوازی سەربەخۆیی کورد دەچڕن..!
















Leave a Reply