موزایەدەی ناشرین..

بینراوە: (1.3K)

سەرخێڵ محمد مەحموود


ئەو پارەش خەڵک دەیبەخشێ، میدیاکانی دەسەڵات دەیکەنە هی خۆیان..

بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ، کۆمەڵێ خەڵکی مەدەنی و ھاونیشتیمانی ،  زیاتر لە (٣٠٠ هەزار) دۆلاریان بەخشیوە ناوی خۆشیان ئاشکرا نەکردوە و  نەیان، هشتوەو یەک میدیای دەسەڵات و حکومەت بزانێت، ببێ بە موزایەدەی میدیاو حیزبی،  ئەمەی دەگوزەرێ ،نیشانەی حکومەتی شکست خواردوە،
هاوڵاتی بە ٢٥٠ ،و ،٥٠٠، و ١٠٠٠، و ٥٠٠٠ ، ھەزار  ، ھاوکاری لێقەوماویان کرد،
ئەوە نیشانەی حوکومڕانی شکست خواردوی دوو بنەماڵەی ، پارتی و ، یەکێتی ە ،
کەچی میدیاکانی دەسەڵات موزایەدەیەکی حیزبی ناشرینیان دەستپێکردوە بەپارەی بەشێک لە بازرگانانەوە، ئەم میدیا بەپارەی خەڵک دروستکراوە، خاوەنەکەی ملیاردێرە لەسەر حسابی هەژاری ئەم وڵاتە! بەڵام پارەیەک دەکاتە موزایەدە خەڵکی تر بەخشیویەتی.
تەنانەت هەندێک بەناو بەرپرس سنگایان دەرپەڕاندوە بەو پارەی خەڵک بەخشیویەتی… خۆی بە گەندەڵی و بەرتیل و ڕاگرتنی مامەڵە ملیۆنێرە!
تێبینی: هەندێک میدیاکار زۆر بابەتی و پیشەییانە ڕۆڵیان هەبوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەک، پێشتریش بەم نەفەسە لە چەند ڕوداوو بابەتێکی تر کاریان کرد.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 165 Today: 4,439 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.