لافاو و چاوەڕوانی

بینراوە: (11.1K)

هەستیار ئیبراهیم سمایڵ


لە چەمچەماڵ تا هەولێر و بەغدا، نیشانەی دەسەڵاتی گەندەڵ و بێبەرنامەی ئەم وڵاتە نیشان دەدات :  باران  ڕووداوێکی سروشتیی و دەبێتە بوژاندنەوەی خاک بەڵام لە کوردستان جیاوازتر لەوە کارەساتی دەستکردیش دروست دەکات ،  دەسەڵاتی بێ باک و خەمسارد وەکو هەمیشە هیچ پلان و ڕێگایەکی نیە بۆ کارەساتەکان و داهاتووی میلەت. بەجۆرێک لەبری ئەوەی هاوڵاتیانی خۆی دوور بخاتەوە لە کارەسات توشی کارەساتیان دەکات ،  هاوڵاتیان هەرکە وەرزی باران  دێت،   دەڵێن: «لافاو هاتە ماڵەکەمەوە». بەڵام ڕاستی ئەمە دیوێکی  دیکەیە ـ لافاو نەهاتە ماڵی هاوڵاتیانەوە، بەڵکو خەڵک هاتنە سەر ڕێگا و شارەڕێی باراناو.لە چەند ساڵەی ڕابردوودا، ئەم هەرێمە و ناوچەیە بەهۆی تێکچوونی پلاندانان، شکستی  وەزارەتە تایبەتییەکان و دانانی  بەرپرس نەشارەزا،  کارەساتی گەورەیان خوڵقاندووە بەجۆرێک لە پێناو بەدەستهێنانی داهاتوو زوو دەوڵەمەندبونن ماستەر پلانی شار و ناوچەکانیان بە کۆمپانیا و هاوڵاتیان فرۆشتۆتەوە لەپێناو کێشانەوەی پارەدا ، دەرئەنجامیش ئەمەی لێدەکەوێتەوە کە لە چەمچەماڵ بینیمان . لە کاتێکە ئەم کابینەیە شکستخواردووە ئێکسپایەرەی مەسرور بارزانی کە لەسەرتاوە بانەگەشی بۆ دەکرد و دەیوت کابینەی ئاوەدانیە ڕاستی کرد ئەویش بە ڕاماڵین هاوڵاتیان و تێکدانی ژێرخانی ئابووری تاک بەجۆرێک لە سەردەمی مەسرور بارزانیدا زۆرترین کارەساتی  ڕوویداوە ئەویش لە دەرئەنجامی گۆڕینی ڕێڕەوی ئاوی براناو دروستکردنی شار و شارۆچکە لەگەڵ ئەوەشدا داگیر کردنی موڵکی بازرگانی بە شێوەیەکی ئەنقەست لەلایەن بەرپرسانی هەردوو دەسەڵاتەوە ، لە کۆتایدا من دەڵێم ئەوەی ڕوو دەدات تاوانباری یەکەم و سەرەکی مەسرور بارزانییە چونکە هیچ بەڕێوبەرایەتیەک یان هۆبەی ڕووبەڕوونەوەی کارەساتی سروشتیی نیە لە حکومەتە ئێکسپایەرەکەیدا ، تاوەکو بە هانای هاوڵاتیانەوە بێت کاتێک توشی کارەسات دەبن .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 153 Today: 3,178 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.