ئەنجامى تاقیکردنەوەى کۆتایی کۆرسەکانی زمانى ئینگلیزى راگەیەندرا

بینراوە: (1.1K)

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، ئەنجامى تاقیکردنەوەى کۆتایی کۆرسەکانی زمانى ئینگلیزى راگەیاند. وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجامى تاقیکردنەوەی کۆتایی کۆرسەکانی زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرى زمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى، راگەیەندرا. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی تاوەکو ئێستا ئەنجامەکانیان وەرنەگرتووەتەوە، دەتوانن بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامى تاقیکردنەوەى کۆتایی کۆرسەکانی زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرى زمانى زانکۆکانى کوردستان، کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن: https://lc.digital.gov.krd/#/login

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 210 Today: 682 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.