بینراوە:
(1.2K)
ناوی دوو هەزار و 742 خانەنشین بۆ وەرگرتنی زەوی لە سلێمانی گەڕاوەتەوە و ناوەکانیان لەسەر دیواری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی سلێمانی هەڵواسراوە؛ ژمارە و ناونیشانی زەوییەکەش بەرامبەر ناوەکانیان دانراوە.
هەروەها، بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لەو خانەنشینانە دەکات، بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان سەردانیان بکەن و ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن:
– کارتی زانیاری. – پێناسی خانەنشینی. – کارتی نیشتمانیی خانەنشین و ئەندامانی خێزانی. – کۆدی یو پی ئێن. – ژمارەی مۆبایل. بەپێی زانیارییەکان، ئەم پارچەزەوییانە بەسەر ئەو خانەنشینانەدا دابەشدەکرێن، کە خزمەتیان لە 25 بۆ 30 ساڵدایە.











Leave a Reply