بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە بەغداد کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق بەشداربوون ، جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی بەردەوامی نێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کە وەڵامدەرەوەی پەرۆشی خەڵک و پێویستییەکانیان بێت. هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پاراستنی مافە دەستووری و یاساییەکان کرایەوە، بەشێوەیەک ببێتە مایەی سەقامگیریی زیاتر لە وڵاتدا. سەرۆکی یەکێتی دەستخۆشی و پێزانینی بۆ هەوڵەکانی دەسەڵاتی دادوەری لە دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەربڕی و رایگەیاند، هەوڵەکانی یەکێتی لە چوارچێوەی یەکخستنی لایەنەکان و یەکڕیزی نیشتمانیدا دەبێت و کاردەکەین بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.
بافڵ تاڵەبانی لە بەغداوە دەستی بە کۆبوونەوەکانی کرد
بینراوە:
(1.7K)











Leave a Reply