کاندیدێک لە زیندانەوە بانگەشەی دەستپێکرد و کۆمیسیۆن دوریخستەوە

بینراوە: (1.7K)

محه مه د داینی، ئه و كاندیده ی له گرتووخانه وه بانگه شه ی بۆ خۆی كرد، بۆ هه ڵبژاردنه كانی داهاتووی په رله مانی عێراق، دوورخرایه وه .

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، كۆمسیۆنی باڵای هه ڵبژاردنه كانی عێراق، له ڕاگه یه ندراوێكدا بڵاویكرده وه ، ئه نجومه نی كۆمیسیاران بڕیاریدا به دوورخستنه وه ی محه مه د كه توف مه نسور، ناسراو به محه مه د داینی، له هه ڵبژاردنه كانی داهاتووی په رله مانی عێراق له سه ر لیستی هاوپه یمانی سه روه ری نیشتیمانی، به هۆی سه رپێچیكردن له یاسای هه ڵبژاردنه كان.

هاوکات، دادگای كه رخ له به غدا له ٢٨ی ئابی ٢٠٢٥، بڕیاریدا به زیندانیكردنی داینی بۆ ماوه ی شه ش مانگ، به تۆمه تی سووكایه تیكردن به هاوڵاتییانی عێراقی.

ئەمە لە کاتێکدایە، له ٤ی تشرینی یه كه می ٢٠٢٥، وێنه یه كی كاندیده كه له گرتووخانه وه بڵاوكرایه وه و باس له وه ده كرا، محه مه د داینی، ئه ندامی پێشووی په رله مانی عێراق، له گرتووخانه وه ده ستی به بانگه شه ی هه ڵبژاردنه كان كردووه .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 187 Today: 1,508 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.