کاتی راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن ئاشکرا کرا

بینراوە: (1.1K)

زەمەن پرێس: کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای ٢٤ کاتژمێر لە داخستنی بنکەکانی دەنگدان، ئەنجامە بەراییەکان بڵاودەکرێنەوە. ئەمڕۆ شەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدان، دوای ٢٤ کاتژمێر لە تەواوبوونی هەڵبژاردن بڵاودەکرێنەوە، بەمپێیەش، ئەنجامەکان کاتژمێر شەشی ئێوارەی رۆژێک دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، رادەگەیەنرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەمساڵ، بژاردەی نوێ زیادکراوە، بەجۆرێک چاودێران و نوێنەرانی قەوارە سیاسییەکان دەتوانن لە ناو بنکەکانی دەنگدان ئاگاداری ئەنجامی دەنگدان بن، ئەم بژاردەیەش لەپێناو زیاتر شەفافبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنە. هاوکات کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، بەردەوامن لە پێدانەوەی کارتی دەنگدان بە هاوڵاتیان و داواش دەکەن سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 118 Today: 1,723 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.