16 ئۆکتۆبەر خیانەتى لەبیر نەکراوە

بینراوە: (6.9K)

لە تێپەربوونی ٨ساڵ بەسەر خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر کە یەکێتی ئەنجامیدا، سەری رێز و نەوازش لە ئاست شەهیدانی
کوردستان و شەهیدانی خدرلێکراو نەوی دەکەین ، ئەو خیانەتەی کە بووە هۆکاری لە دەستدانی ٥١٪ی خاکی کوردستان و شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک لە پێشمەرگە و هاوڵاتیانی دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، جیا لەو زیانە مادییانەی بەر هاوڵاتیانی کورد کەوت لەو ناوچانەی کە داگیرکران، زیاتر لە ٢٠٠ هەزار هاوڵاتیش ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون ، کە تاوەکە ئێستاش بەشێکیان نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان و قەرەبووش نەکراونەتەوە .

شانزەی ئۆکیۆبەر خیانەتێکی نیشتمانی و نسکۆیەکی دیکەی گەلی کورد بوو لە باشووری کوردستان دوای ئەوەی کۆماری عێراقی فێدراڵ بە هێزی سوپا و میلیشیا شعەکانەوە هێزی ناردەوە بۆ شاری کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان و لە بەرامبەردا هێزی پێشمەرگە کەمترین بەرگری کرد بەهۆی ئەوەی سەرکردایەتی هێزەکانی پێشمەرگە لە رێکەوتنێکی ژێربەژێر ئەو ناوچانەیان بەدەستەوەدابوو بەبێ ئاگاداری پێشمەرگە , لە رۆژی ٢٠١٧/١٦/١٠ سوپای عێراق و حەشدی شەعبی هێڕشی کردە سەر کەرکووک و بە پلانی چەند کەسێکی ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ ئێران و عێراق بە تایبەتتر وڵاتی ئێران فەرماندە (فەیلەقی قودس قاسم سولەیمانی) کە چەند رۆژێک پێش ڕووداوەکە لە شاری سلێمانی بوو، لە هەمان کات پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەکانی ( شەنگال و بەعشیقە و مەخموور ) دەکشینەوە، بەپێی پلانەکەی یەکێتی نیشتمانی هێزەکانی پێشمەرگە هیچ بەرگرییەک ناکەن و دەکشێنەوە ، بەڵام لە هەمان کاتدا فەرماندەکانی یەکێتی هیچ ئاگادارییەک بە هێزەکانی بەرەی پێشەوە نادەن لە کاتی هاتنی هێز تەنها چەک و تەقەمەنییەکانیان دەگەڕێننەوە دواوە ، بۆیە بە نا چاری پێشمەرگەش لە دوایان دەکشێتەوە .

١٦ ئۆکتۆبەر خیانەتێک بوو کە خەونی هەموو کوردی لە گۆر نا ، تاوانەکە هەرگیز ناسرێتەوە ، تا ژیان مابێ کورد ناچێتەوە دۆخی جارانی ، ئەم تاوانەش چووە سەر تاوانەکانی کیمیا بارانی هەڵەبجە و ئەنفالەکان کە خۆیان فرۆشت بە ئێران ،دەیان و سەدان تاوان و خەنجەر لێدان لە پشتەوە لە شۆرشی گەلی کورد کە لە دێر زەمانەوە زۆڵە کوردی خۆفرۆش بەرامبەر بە میللەتی کورد دەیکات، کە بەداخەوە تا ئێستاش مێژوو نوسان بە شەرمەوە مێژووی کورد دەنووسین.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 26 Today: 163 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.