پەڕلەمان و خێڵ

بینراوە: (8.2K)

شاخەوان ئەحمەد

‎لەدوای هەڵبژاردنەكانی عێراق و ئاشكراكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەڕلەمان چەندسەرنجێك لەسەرئەنجامەكان و تێگەشتنی خەڵكی بۆهەڵبژراندن و پەڕلەمان خۆی لەخۆیداپەرلەمان واتا پەرلەمان (بە عەرەبی: البرلمان، بە ئینگلیزی: Parliament)، بریتییە لەو دامەزراوە یاسایییەی کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانی زۆرترین ژمارەی هاوڵاتیانی وڵاتێک دەکات، فۆرمێکی سەرەکی دیموکراسییە و ئەندامەکانی لەسەر بنەمای دەنگی هاوڵاتیان هەڵدەبژێردرێن. پەرلەمان وەک باڵاترین دەزگای یاسادانان لە سیستمی دیموکراسیدا پێناسە دەکرێت هەروەها بە ئەنجو.مەنی نەتەوە و ئەنجوومەنی نیشتیمانی و ئەنج،ومەنی نوێنەران ناسراوە، کە دەسەڵاتە یاساییەکەیە لە نێوان سێ دەسەڵاتەکەی سیستمی حکوومەتدا.
‎دوو دەسەڵاتەکەی تر بریتین لە دەسەڵاتی دادوەری لە دادگا و دادوەر پێکدێت و دەسەڵاتی جێبەجێکردن لەلایەن ئەنجووومەنی وەزیرانەوە نوێنەرایەتی دەکرێت، کە هەریەکەیان سیستمێکی جیاوازیان هەیە کە کاردەکات بۆ بەدەستهێنانی هاوسەنگی لە دەوڵەتدا.
‎بەڵام ئەوەی دەبینین و دەبیستین چۆن هاوڵاتیان دەسەڵاتداران لەعێراق و كوردستان لەهاوڵاتیانی دەگەیەنن و بەلاڕێیاندادەبەن لەپیێناوی بەرژەوەندی خۆیاندا كەلەهەرهۆزوخێڵ و عەشرەتێك كەسێك هەڵدەبژێرن لەپیناوی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگی خۆیاندا هێندەش خێڵ و عەشرەت كاریگەری هەیەهەركەسێك خۆی كاندید بكات ئەگەر بەرزترین شەهادەشی هەبێت دكتۆراوپڕۆفیسۆرشارەزا بێت هەربوارێكدا پشت بەشەهادەوشارەزای خۆی نابەستێت بەڵكو پاشگری عەشرەتەكەی هەردەخاتەدوای ناوی خۆی بۆئەوەی دەنگی پێ كۆبكاتەوەوعەشرەكەی پاڵپشتی بكەن بەڵكودەربچێت دەستی بگات بەونانەچەورە وای لێهاتوەپەرلەمان بەدیوەخانێكی گەورەتێگەشتون هەرعەشرەت و هۆزێك دەیەوێت نوێنەریان كەسێكیان لەوێ هەبێت تاكو ڕۆژێك لەڕۆژان لەپێناوی بەرژەوەندی شەخسی و عەشرەتگەری جۆیاندابەكاری بهێنن بینومان لەچەندڕۆژی ڕانردوداعەشرەتێك لەبادینان خۆپیشاندانیان دەكردوڕێگەیان دەگرد گوایەنوێنەری عەشرەتەكەی ئەوان دەرنەچوە دواترش چەندین دیادەی ناشرین و تێنەگەشتن لەپەڕلەمان ودەنگدان و فرۆشتنی دەنگێك بەپارەیەكی كەم و یان ژەمەخواردنێك ئەمانەئاماژەن بۆئەوەی كەبزانین تێبگەین كەهاوڵاتی عێراقی چەندە بێ ئیرادەكراوەوكەبگاتەحاڵەتی لەشێوەیەهیچ ئومێدوئرادەیەكیان نەبێت كەبتوانن بەئازادی و بەئیرادەی خۆیان دەنگی خۆیان بدەن وچارەنوسی خۆیان دیاری بكەن تاكودەسەڵات ببێتەدەسەڵاتی گەڵ تاكی عێراقی ڕزگاریان ببێت لەژێرچەپۆكی حزب و میلشیاو عەشرەت و هۆزو عەشایەری

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 249 Today: 980 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.