بینراوە:
(2)
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و عەلی باباجان سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتنی توركیاو شاندێكی یاوەری كۆبوەوەو پەیوەندییەكانی توركیا لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان و پرۆسەی ئاشتی لە توركیاو دوا پێشهاتەكانی ناوچەكەیان تاوتوێكردوە. بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لە كۆبونەوەكەدا هەردوولا هاوڕا بون كە پرۆسەی ئاشتی دەرفەتێكی گرنگە و پێویستە بقۆزرێتەوەو پشتیوانیی لێ بكرێت بۆ سەرخستنی، هەروەها داكۆكیان كردوە كە سەركەوتنی ئاشتی بۆ بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە توركیاو ناوچەكە بەگشتی گرنگە. لایخۆیەوە باباجان سوپاسی ئەو پشتیوانی و هاوكارییانەی لەپێناو سەرخستنی پرۆسەكەدا پێشكەشكردوەو دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكەش تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە بوە.












Leave a Reply