لەسلێمانی گرێبەستێك بۆ بونیاتنانی باڵەخانەیەكی نوێی تەندروستی واژۆ كرا

بینراوە: (1)

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، بەبڕی زیاتر لە 13 ملیۆن دۆلار گرێبەستێك بۆ دروستكردنی باڵەخانەیەكی نوێ و دابینكردنی ئامێری شوشتنی گورچیلە لەسلێمانی ئیمزا كرا. رێكەوت حەمەڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سایتی فەرمی یەكێتی راگەیاندوە: ئەو گرێبەستە بۆ باڵەخانەی نوێ و 80 ئامێری سەردەمیانەی شوشتنی گورچیلەیە لەناوچەی قڕگە لەشاری سلێمانی و لە نزیكترین كاتدا دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە. راشیگەیاندوە: ئەم هەنگاوە تاڕادەیەكی باش كێشەی كەمی ئامێرو جێگای گورچیلە شوشتن چارەسەر دەكات و هەمان گرێبەست لە هەولێرو كەركوكیش جێبەجێ دەكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 221 Today: 1,320 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.