بینراوە:
(1)
تۆم باراك نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ كاروباری عیراق و سوریا رایگەیاند، بارزانی و تاڵەبانی هاوڕێی زۆر باشی ئەمریكا بون، هەڵوێستی ئەمریكا بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان یەكگرتوە. تۆم باراك لە كۆنفرانسی عیراق 2026دا وتی: بارزانییەكان و تاڵەبانییەكان و بەغداش بێزار بون لەو كێشانەی هەن، عیراقیش لە كێشەكان بێزار بوە، ئێستا هەرێمی كوردستان دەرفەتێكی زێڕینی لەبەردەستدایە دەتوانێت كێشەكانی چارەسەر بكات. باراك راشیگەیاندوە، ئەمریكا هەتا هەتایە نابێتە گەرەنتی ئاسایشی عیراق و پێویستە یەكڕیزی و ئاشتی لە وڵاتەكەدا بەرقەرار بێت، ئەمریكا لە عیراق میوان بوەو ئەمریكا دەیەوێت وانە لە رابردو وەربگرێت.












Leave a Reply