بینراوە:
(1)
نەوزاد شێخ كامیل بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ژمارەیەك بریكاری دابەشكردنی خۆراك داواكارییان پێشكێش كردووین بۆ پێدانی بەشە نەوتی ماڵان، ئێمەش پشتگیری داواكەیان دەكەین. ئاماژەی بەوەشدا، هاوئاهەنگیمان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیی دابەشكردنی نەوت و كانزاكان كردووە كە ئەم ساڵ ئەگەر نەوت لە سەنتەری شار دابەش بكرێت، سەرەتا ئەو بریكارانە نەوتیان پێبدرێت كە پار سوود مەند نەبوونە. لەبارەی كاتی دابەشكردنی ئەو بڕەی دابین كراوە نەوزاد شێخ كامیل رایگەیاند، تاوەكو ئێستا بەرچاوڕوونیمان نییە لەسەر بڕەكە و چۆنیەتی دابەشكردنەكەی، بەڵام هەركاتێك نەوت هەبێت راستەوخۆ دەست بە دابەشكردن دەكەین.












Leave a Reply