نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندی هەلێر بڵاویكردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەباڵەخانەی پارێزگای هەولێر لەگەڵ ژوری ئۆپراسیۆنی بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات كۆبوەتەوە. راشیگەیاندوە، لەكۆبونەوەكەدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر راپۆرتێكی لەبارەی هۆكارەكانی روداوی لافاوی چەند رۆژی رابردو لە هەندێك گەڕەكی هەولێر پێشكەش كردو پێشنیارەكانی بۆ رێگریكردن لە دوبارەبونەوەی روداوێكی هاوشێوە خستەڕوو. قائیمقامی هەولێر دەشڵێت، سەرۆكی حكومەت لەگەڵ دەربڕینی هاوخەمی بۆ بنەماڵەی دوو قوربانییەكە سوپاسی هەمو تیم و لایەنە پەیوەندیدارەكانی كردوە بۆ هەوڵ و كاری بەردەوامیان لە فریاكەوتن و یارمەتیدانی زیانلێكەوتوان، هەروەها داواشی لە هاوڵاتیان كردوە پابەندی رێنماییەكانی سەلامەتی بن و هاوكاری تیمەكانی فریاكەوتن بكەن، هەروەها لە پاراستنی ژینگەو پاكڕاگرتنی شار و ناوچەكانیاندا بەشداری بكەن.
مەسرور بارزانی لەگەڵ ژوری ئۆپراسیۆنی بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات كۆبوەوە

بینراوە:
(3)











Leave a Reply