مەسرور بارزانی: داوا لە تیمی وزاریی یەكێتی دەكەین بگەڕێنەوە بۆ كارەكانیان

بینراوە: (1)

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، سەرپەشتی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانیان كردوەو ژمارەیەك بابەتی گرنگی پەیوەست بە بانگەوازی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دوا ئەنجامی سەردانی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداو هێرشی تیرۆریستی سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆرو لێكەوتەكانیان تاوتوێكردوە. مەسرور بارزانی راشیگەیاندوە، ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی لە بانگەوازی بارزانی دەكات و داوا لەتیمی وەزاریی یەكێتی دەكات بگەڕێنەوە بۆ كارەكانیان لە حكومەت، هەروەها ئەنجومەنی وەزیران، بە توندترین شێوە هێرشی تیرۆریستی سەر كۆرمۆر شەرمەزار دەكات كە ئامانجی تێكدانی ژێرخانی ئابوری و وزەی هەرێمی كوردستان و هەمو عیراقە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 221 Today: 1,320 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.