چەند زبڵدانێكی یەك خاڵی لە سنوری گاپیڵۆن دادەنرێت

بینراوە: (565)

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەپێناو پارێزگاریكردن لە ژینگە و سروشتی ناوچە گەشتیارییەكانی سنورەكە، شارەوانی گاپیڵۆن چەند زبڵدانێكی یەك خاڵی لە سەیرانگاكانی سنورەكە جێگیركرد كە لە هەنگاوی یەكەمدا زبڵدانەكان لە دۆڵی قەیوان – مۆكەبە -دەشتی كارێزە -پیرئەلیاس لە باڵخ- هەرمێلە لە گاپیڵۆن و كۆتەڵ لە مالومە دانراون. ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، مەبەست لەدانانی ئەم زبڵدانانە هاندانی گەشتیارانە تاكو پاشماوەكانیان لە چوارچێوەیەكی دیاریكراودا دابنێن، لەهەمانكاتدا هۆكارێكی باشە بۆ ژینگەپارێزان تاكو بتوانن بە ئاسانی بیگوازنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 81 Today: 2,715 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.