شارەزایەكی كەشناسی ئەگەری سەرڕێژبونی بەنداوی دوكان رادەگەیەنێت

بینراوە: (492)

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای بواری كەشناسی ئاشكرایكردوە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوەوە شەپۆلێكی دیكەی بارانبارینی بەهاریی مامناوەند بۆ بەهێز تەواوی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو شەپۆلەكە بە دوو قۆناغ دەبێت و ئەگەری بەرزبووەوەی ئاستی ئاو و دروستبونی هەوری سوپەرسێڵی لێ دەكرێت. ئەوەشی خستۆتەڕو، مانگی داهاتوش ئەو پێشبینی دەكرێت كە هاوشێوەی مانگی نیسان كەشوهەوا باراناوی بێت، هەروەها لە ئەنجامی یەكگرتنی دو نزمەپاڵەپەستۆ شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و كاریگەریی لەسەر بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەكان دەبێت، بەتایبەتی بەنداوی دوكان كە لە ئێستادا كەمتر لە 5 مەتری ماوە بۆ ئەوەی بەتەواوی پڕ ببێت و بەهۆی ئەم شەپۆلانەوە ئەگەری سەرڕێژبوونی هەیە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 81 Today: 2,715 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.