ناردنی پەیامە ناڕاستەوخۆكانی ئێران و ئەمریكا ئەرێنین

بینراوە: (797)

راگەیاندنەكانی پاكستان بڵاویانكردوەتەوە، هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ دانوستاندنی نێوان ئەمریكاو ئێران بەردەوامن و لەگەڵ چەندین وڵاتانی عەرەبیش لەوبارەیەوە گفتوگۆ كراوە. ئاشكراشیانكردوە، هەوڵەكان بەو ئاڕاستەیەن كە شاندی ئێران بەشداری دانوستاندنەكان بكەن، لە هەمانكاتدا كەشێكی ئەرێنی هەیە لە رێگەی ی ناڕاستەوخۆ لەنێوان هەردوو لایەنداو نێوەندگیرە پاكستانییەكانیش پێیانوایە كە دەرەنجامی هەوڵەكانیان ئەرێنی دەبێت تاكو هەردو وڵات لەسەر یەك مێزی گفتوگۆ كۆبكەنەوە. لەلایەكی ترەوە وابڵاوكراوەتەوە كە درێژكردنەوەی ئاگربەست لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاوە لێدانێكی سیاسیی بوە لە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، چونكە ناوبراو چاوەڕوانی ئەوەی كردوە كە ئاڕاستەكان بۆ دەستپێكردنەوەی شەڕبن و گرژیە سەربازییەكان لەناوچەكە هەڵكشێن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 81 Today: 2,715 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.