بینراوە:
(1)
سكات بێسنت وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند، لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا گفتوگۆ دەكەن كە پشتیوانی ئێران دەكەن، بەهۆی سزاكانی واشنتۆنەوە بەهای تمەن بە تەواوەتی دابەزیوەو رێژەی هەڵاوسانیش لە ئێران 100%ـی تێپەڕاندوە بەجۆرێك حكومەتی ئێران لە دابینكردنی موچەی سەربازەكانیشی پەكیكەوتوە. وەزیری گەنجینەی ئەمریكا راشیگەیاندوە، سزای بێ وێنەیان بەسەر ئێراندا سەپاندوەو ئەو سزایانە ئابورییەكەیان دەخنكێنێت، هاوكات سزا نوێیەكان كەرتی فڕۆكەوانی، كەرتی دەریاوانی و سەرجەم سامانە دیجیتاڵییەكانی ئێران دەگرێتەوە.












Leave a Reply