زیاتر لە یەك هەزار هێرشی ئەلكترۆنی كراوەتە سەر تۆڕی بانكی ئێران

بینراوە: (4)

عەبدولناسر هیمەتی سەرۆكی بانكی ناوەندیی ئێران ئاشكرایكرد لە ساڵی رابردودا زیاتر لە 1200 هێرشی ئەلكترۆنی كراوەتە سەر تۆڕی بانكیی ئێران و خزمەتگوزارییە حكومییەكان. هیمەتی ئاشكراشیكردوە، زیاتر لە 122 هەزار هێرشی هاككردنی دامەزراوە داراییەكانی ئێران كراوە، بەڵام لەمەودوا دەبێت تۆڕی بانكی ئێران بە لەبەرچاوگرتنی چۆنیەتی بەرەنگاربونەوەی هێرشە ئەلكترۆنییەكان بونیادبنرێتەوە. وتیشی: دەبێت سیستمەكان بە جۆرێك دابڕێژرێنەوە ئەگەر بەشێك لە بانكەكانیش هاك بكرێن و توشی كێشە ببنەوە دەبێت دارایی خەڵك پارێزراو بێت و خزمەتگوزارییەكان رانەوەستن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 110 Today: 1,100 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.